English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌كاری بۆ دروستكردنی سێ بنكه‌ی نوێ له‌ رۆژئاوای كوردستان ده‌كات
2019-11-03 [10:35 AM]

ZNA - هه‌ولێر


چالاكوانان رایانگه‌یاند، له‌ ئێستادا هاوپه‌یمانان ئاماده‌كاری بۆ دروستكردنی سێ بنكه‌ی سه‌ربازی له‌ قامیشلۆ و دوو ناوچه‌ی دیكه‌ ده‌كات.

چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ناوخۆ به‌ روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤیان راگه‌یاند، دوێنێ شه‌ممه‌ هێزێكی ئه‌مه‌ریكا له‌ نزیك گوندی "هیمۆ" له‌ دووری چوار كیلۆمه‌تر له‌ رۆژئاوای قامیشلۆ بینراوه‌، كه‌ چه‌ند كیلۆمه‌تێكی كه‌م له‌ سنوری سوریا توركیاوه‌ دووره‌، بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ خاڵێكی نوێی سه‌ربازی دروست بكات.

سه‌رچاوه‌كان باسیان له‌وه‌ كرج، واشنتۆن هه‌وڵ ده‌دات بوونی كارای هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی پێش له‌ روودانی رووداوه‌كان له‌ رۆژئاوای كوردستان بگرێت نه‌وه‌ك بكه‌وێته‌ ده‌ست لایه‌نی دیكه‌، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كۆنترۆلی دامه‌زراوه‌ نه‌وتییه‌كان بكات.

 

rt





ئەم هەواڵە 1609جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad