English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ترەمپ سەرۆکی ئۆکراینا بانگهێشتی کۆشکی سپی دەکات
2019-11-03 [10:35 AM]

ZNA - هەولێر


دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند حەز دەکات ڤولودیمێر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا، سەردانی کۆشکی سپی بکات و پێشبینیشی‌ی کرد سەرۆکی ئۆکراینا داواکەی قبوڵ بکات.

ئەم بانگهێشتە لەکاتێکدایە کە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لە رۆژی 25ی تەمموزی رابردوو، دۆناڵد ترەمپ، داوای لە سەرۆکی ئۆکراینا کردووە، بە تۆمەتی گەندەڵی لێکۆڵینەوە لەگەڵ کوڕێکی جۆ بایدن، کاندیدی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکادا بکەن و ئەمەش کاردانەوەی توندی دیموکراتەکانی لێکەوتەوە.

رۆژی پێنجشەممەی رابردووش ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بە زۆرینەی دەنگ داوای لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ ترەمپ پەسەند کرد.





ئەم هەواڵە 787جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad