English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ داوای خۆپێشاندەرە بێ‌سەروشوێن‌کراوەکاند ەکات
2019-11-03 [10:46 AM]

ZNA - هەولێر


کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق داوا لە هێزە ئەمنییەکان دەکات چارەنووسی خۆپیشاندەرانی رفێندراو ئاشکرا بکات.

کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق لە راگەیێندراوێکدا، داوا لە هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەکات، چارەنووسی ئەو خۆپیشاندەرانە ئاشکرا بکرێت، کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون.

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، رۆژنامەنووس، خۆپیشاندەر، چالاکوانی مەدەنی و راگەیاندنکاران لەلایەن هێزە ئەمنییەکان لە پارێزگاکانی نیوەڕاست و باشووری عێراق لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە رفێندراون.

کۆمسیۆن وەک نموونە ئاماژەی بەمە کردووە کە چالاکوانی مەدەنی سەبا مەهداوی، یەکێک لە بەشداربووانی خۆپیشاندانەکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە رفێندراوە و دەبێت چارەنووسی ئاشکرا بکرێت.

 





ئەم هەواڵە 1129جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad