English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دیداری نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ کورتە فیلمی ئەنیمەیشن سازدەکرێت
2019-11-03 [10:47 AM]

هەولێر – ZNA


بڕیارە لە رۆژانی ۲٦ تا ۲۹ـی ئەم مانگە، یەکەمین دیداری نێودەوڵەتیی هەولێر، بۆ کورتەفیلمی ئەنیمەیشن لە پایتەختی هەرێمی کوردستان ساز بکرێت.

 

شاخەوان مستەفا بەڕێوەبەری هونەری سینەمای هەولێر، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ دەزگا میدییەکان رایگەیاند "پەنجا کورتە فیلم لە ۱۷ وڵات بە کوردستانیشەوە لەم چالاکییەدا بەشدارن".

 

ئەوەشی روونکردەوە "چەندین کار و بەرهەمی تازەی کورتە فیلمی ئەنیمەیشنی کوردی کە بەرهەمی بەڕێوبەرایەتیی هونەری سینەمای هەولێرن لەو دیدارە ئامادەییان دەبێت. جیا لە نیشاندانی فیلم، ۳ پانێلی تایبەت لەسەر هونەری سینەمایی ئەنیمەیشن و گرنگییەکانی لە هەموو بوارەکانی ژیانەوە بەڕێوەدەچن".

 

 
لیژنەی دادوەرانی ئەو دیدارە نێودەوڵەتییە لە کەسانی پسپۆڕی کورد و بیانی پێک دێن، کۆمەڵێک کەسایەتی دیاری هونەری سینەما لە دەرەوەی وڵات ئامادە دەبن.

 

 
شاخەوان مستەفا ئەوەشی ئاشکراکرد "٤ خەڵاتی سەرەکی بەسەر فیلمە براوەکان دابەشدەکرێت، باشترین فیلم، باشترین بیرۆکە، باشترین دەرهێنەری جێبەجێکار و باشترین فیلمی نێودوڵەتی".

 

 
شاخەوان مستەفا ، باسی لەگرنگیی فیلمی ئەنیمەیشن کرد کە هونەرێکی تازەیەو لە فێستیڤاڵە سینەماییەکاندا، گرنگی پێدەدرێت و پانتاییەکی فراوان لە گرنیپێدان و رووناکی خستنە سەر لەخۆ دەگرێت. گوتیشی "بۆیە ئێمەش وەک کورد گرنگییەگی باشمان بە بوارەکە داوەو پێشتریش بە چەند کورتە فیلمێک سەرکەوتنی گەورەو بەرچاومان لە فیستیڤاڵەکان بەدەستهێناوە. ئەم دیدارەشمان کە نمونەو هاوتای نیە لە ناوچەکە ، سەلمێنەری ئەوەیە کە دەمانەوێ گرنگیی زۆر زیاتر بەو بوارە گرنگەی سینەماو فیلم بدەین".




ئەم هەواڵە 820جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad