English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عادل عه‌بدولمه‌هدی : پێویسته‌ كۆتایی به‌ خۆپیشاندانه‌كان بێت
2019-11-04 [05:10 AM]

ZNA- هه‌ولێر


ئەمشەو عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند كە زۆرترین ئامانجەكانی خۆپێشاندەرانی عێراق هاتووەتەدی و هەرسێ دەسەڵاتی جێبەجێكردن، یاسادانان و دادوەریشیان ناچار كردووە بە خۆیاندا بچنەوە، بۆیە پێویستە كۆتایی پێبێت.


سەرۆك وەزیرانی عێراق لە راگەیاندراوێكدا ئاشكرای كردووە كە وڵاتەكەی بایی چەندین ملیار دۆلار بە هۆی خۆپێشاندانەكان و دروستبوونی هەڕەشەكان لەسەر كێڵگە نەوتیەكان و كەرتی ڕێگەوبان و گواستنەوە زیانی بەركەوتووە.


عەبدولمەهدی ئاماژەی بەوە داوە كە پێویستە کۆتایی بە خۆپێشاندانەكان بێت، چونكە زۆربەی ئامانجەكانی هاتووەتەدی، لە كاتێكدا زیانی زۆریشی بە خاوەن کار و دەزگاکان گەیاندووە، هەروەها بووەتە هۆی دواكەوتنی پەسەندکردنی بودجەی 2020یش.


سەرۆك وەزیرانی عێراق هاووڵاتیانیشی ئاگەدار كردووەتەوە لەوەی ئەگەر خۆپێشاندانەکانی ناڕەزایی بەردەوام بێت، ئەوا خزمەتگوزارییەکان کەمتریش دەبنەوە، زیانی زۆرتریش بەر هاووڵاتیان و دەزگاكانی دەوڵەتیش دەكەوێت.


جێی باسە لەوەتەی ڕۆژی هەینیی 25ی ئۆكتۆبەری رابردووەوە خۆپێشاندانی بەرفرەوان لە بەغدا و شارەكانی تری باشوور و ناوەڕاستی عێراق بەردەوامە و بەم هۆیەوە سەدان كەس كوژراون و بە هەزارانیش بریندار بوون.





ئەم هەواڵە 3757جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad