English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌ رۆژئاوای كوردستان هێرش ده‌كرێته‌ سه‌ر سوپای ئه‌مریكا
2019-11-04 [06:58 AM]

ZNA- هه‌ولێر


فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا روونکردنەوە لەبارەی تۆپبارانکردنی هێزەکانیان لە رۆژئاوای کوردستان، دەدات.

ئەمڕۆ دووشەممە 4-11-2019، گوتەبێژی فەرماندەییەکە رایگەیاندووە، مووشەکەکان لە دووری یەک کیلۆمەتر لە کاروانێکی سەربازیی سوپای ئەمریکا، کەوتوونەتە خوارەوە.

فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا هەروەها رایگەیاندووە، هەرچەندە مووشەکەکان کاروانەکە سوپای ئەمریکایان نەپێکا، بەڵام ئەوان ئەولەویەت بە ئاسایشی هێزەکانیان دەدەن و مافی بەرگری لەخۆکردن، بەکار دەهێنن.

درەنگانی شەوی یەکشەممە 3-11-2019، سوپای رووسیا لە سووریا، رایگەیاند، گرووپە توندڕەوەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا، کە هاوپەیمانی سوپای تورکیان، لە دووریی شەش کیلۆمەتر لە شارۆچکەی تەل تەمر، کاروانێکی سوپای ئەمریکییان کردووەتە ئامانج.





ئەم هەواڵە 1765جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad