English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شاندێکی کۆنگرێسی ئەمریکا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانی کۆدەبنەوە
2019-11-04 [10:28 AM]

ZNA- هه‌ولێر


شاندێکی کۆنگرێسی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستانە و پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە و ئێستاش لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەدان. 

 

کۆنگرێسمانەکان بە سەرۆکایەتی ئادەم سمیس، سەرۆکی لیژنەی هێزە چەکدارەکان لە کۆنگرێس و مارک توولەر باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا و ژمارەیەک بەرپرسی ئەمریکی لە هەرێمی کوردستان و عێراق هاتوونەتە هەرێمی کوردستان.

 

بەپێی راگەیێندراوی کۆبوونەوەکە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و شاندەکە دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى عێراق و خۆپيشاندانه‌كانیان تاوتوێكرد و تيشكيان خسته‌ر سه‌ر هۆكاره‌كان و داخوازيى خۆپيشانده‌ران و پێشبينى داهاتووى پرۆسه‌ى سياسى و دۆخى ئه‌منى له‌ عێراق.

 

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ جێگرانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له‌ عێراق و شاندى هه‌ردوولا به‌شداربوون، به‌ره‌وپێشچوونى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا و ديالۆگى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، دۆخى ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان، مه‌ترسيى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش و چۆنيه‌تى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى و رۆڵى ئه‌مه‌ريكا بۆ هاريكارى له‌وباره‌يه‌وه‌ باس كرا.

 

له‌باره‌ى پێكهاته‌كانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌، نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له‌ پێكه‌وه‌ژيان و يه‌كترقبووڵكردنى نێوان ته‌واوى پێكهاته‌ ئايينى و نه‌ته‌وه‌ييه‌كان كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها تيشكى خسته‌ر سه‌ر چاكسازييه‌كانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌گه‌ و سوپاسى ئه‌مه‌ريكا و وڵاتانى ديكه‌ى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى كرد كه‌‌ هاوكاريى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن.

 

کۆبوونەوەی شاندەکە لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان

 

سەنگەر عەبدولڕەحمان پەیامنێری رووداو لە هەولێر رایگەیاند، دوێنێ شاندە باڵاکەی ئەمریکا لە بەغدا لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوونەوەتەوە و پێش سەردانەکەشیان بۆ عێراق لە تورکیا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆبوونەتەوە.

 

پەیامنێری رووداو راشیگەیاند، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شاندە باڵاکەی ئەمریکا گەیشتنە نووسینگەی مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئێستا هەردوولا لە کۆبوونەوەدان، لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران و ژمارەیەک لە وەزیرانی حکومەت لەوانە شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان و سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەن.

 

 

کۆبوونەوەی شاندەکە لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان

لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی عێراق و ناوچەکە، پەیوەندییە دوو قوڵییەکانی هەولێر و واشنتن، پرسی سەرهەڵدانەوەی داعش و کۆتاییهێنان بە مەترسی داعش تاوتوێدەکرێن.

 

بڕیاروایە دوای کۆبوونەوەکە لێدوانێکی کورتی رۆژنامەڤانی هەبێت، شاندی ئەمریکا قسەیان دەبێت بۆ میدیا هۆکاری سەردانەکەیان بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە دەخەنەڕوو.

 

سەردانی ئەو شاندە لەکاتێکدایە سبەی کۆبوونەوەیەکی گرنگ لە هەولێر بە ئامادەبوونی بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکی هەموو حیزبەکانی کوردستان بەڕێوەدەچێت.

 

 

کۆبوونەوەی شاندەکە لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان

 





ئەم هەواڵە 841جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad