English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەرلەمانی كوردستان: ئەگەر سكاڵاكە بە سیاسی نەكرێت براوە ده‌بین
2019-11-04 [10:54 AM]

ZNA- هه‌ولێر


دادگای فیدراڵیی عێراق وادەی دانیشتنی لەبارەی سكاڵاكەی پەرلەمانی كوردستان لە دژی یاسایەكی پەرلەمانی عێراق، پێش دەخات. سەرۆكی لیژنەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمیش دەڵێ، ئەگەر سكاڵاكە بە سیاسی نەكرێت، دەتوانین تێیدا براوە بین.

دوای پەسەندكردنی پڕۆژەیاسای ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق لە لایەن پەرلەمانی عێراقەوە، پەرلەمانی كوردستان سكاڵای لە دژی یاساكە لە دادگای فیدراڵیی عێراق تۆمار كرد، ھۆكاری تانەلێدانەكەش بێبەشبوونی دەنگدانی ھاووڵاتییە ئاوارەكانی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی كوردستانە.

جوان یوونس رۆژبەیانی، لە لێدوانێكیدا راگەیاند، دوای ئەوەی پەر‌لەمانی كوردستان تانەی لە كۆی یاساكە دا، دادگای فیدڕاڵی بڕیاری دا رۆژی ١٨-١١-٢٠١٩ تانەكانی لیژنەكەی پەرلەمان و دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی و حزبەكانی تر بە یەك دانیشتن تاوتوێ بكات، بەڵام دوێنێ ٣-١١ لە دادگای فیدراڵیی عێراق وەڵامێكمان بۆ ھات كە تانەكەی پەر‌لەمانی كوردستان پێش خراوە بۆ ١٢-١١-٢٠١٩.

سەرۆكی لیژنەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم دەشڵێ، ھۆكاری پێش خستنی تانەكەی پەرلەمان، ئەوە بوو كە پەرلەمانی كوردستان تانەی لە كۆی گشتیی یاسەكە داوە، ھەروەھا سكاڵاكەشمان بە شێوەیەك نووسیوە، كە ھەموو خاڵە نادەستوورییەكانیشمان دەستنیشان كردووە، ناوبراو دڵنیاییش دەدات ئەگەر سكاڵاكە بە سیاسی نەكرێت، دەتوانین تێیدا براوە بین.

 

سه‌رچاوه‌: KDP





ئەم هەواڵە 1759جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad