English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تاریق سوێدان: رەوشتی بەرزی گەلی كورد سەرسامی كردم
2019-11-04 [10:58 AM]

ZNA- هه‌ولێر


تاریق سوێدان، كە بانگخوازێكی عەرەبی ناسراوە لەبارەی سەردانەكەی بۆ هەرێمی كوردستان لەسەر پەیجی تایبەتی خۆی لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی فێسبووك ئاماژەی بە رەوشتی بەرزی میللـەتی كورد و لێبوردەیی لە مامەڵەكردن كردووە.

 

تاریق سوێدان نووسیویەتی "خۆشحاڵ بووم ماوەی 9 رۆژ سەردانی كوردستانم كرد، ئەو هەرێمە سەرەڕای سرووشتی جوانی، خاوەنی چەندین زانا و پاڵەوانی گەورەیە بە درێژایی مێژووی كۆن و نوێ".

 

تاریق سوێدان هەروەها دەڵێت "ئەوەی زۆر سەرنجی راكێشام رەوشتی بەرزی خەڵكەكە، قوڵایی ئایین لە ناخیاندا، لێبوردەییان لە مامەڵە كردن و شارەزایی زاناكانیانە لە شێوەزاری عەرەبی".

 

 

کۆنفرانسێکی تاریق سوێدان لە هەولێر

 

ئەو بانگخوازە وێنەیەکیشی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی "وەكو لە وێنەكەدا دەبینن، سەرسام بووم بە تامەزرۆیی گەنجان و بە  تەمەنەكانیان بۆ فێربوون تەنانەت لە هۆڵەكە شوێنی دانیشتن نەمابوو ناچار لەسەر زەوی لەگەڵم دانیشتن. سوپاس بۆ ئەو پێشوازیە گەرمە و ئەو مێوانداری و مامەڵە جوانە، لە خودا دەپاڕێمەوە لە دونیا و رۆژی دوایی سەربەرزبن".

 

تارق سوێدان لە 15ی نۆڤێمبەری 1953 لەوڵاتی کوەیت لەدایكبووە، توێژەر، نووسەر و بانگخوازێكی ئیسلامی، مێژوونووس، راگەیاندنكار، راهێنەری كارگێڕی و سەركردایەتیە، بە بەرنامە تەلەڤزۆنییەكانی ناسراوە، پێشتر بەڕێوەبەری كەناڵی ریسالە بووە.

 

لەماوەی سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان تۆڕی میدیایی رووداو هەڤپەیڤینێکی لەگەڵ ئەنجامداوە کە بەمزووانە لە بڕگەی چاوبەچاوی نووڕۆژی دۆستان پەخشدەکرێت.





ئەم هەواڵە 3220جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad