ZNA- هه‌ولێر كۆنفرانسی رۆژنامه‌وانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی و كۆنگرێسمانی ئه‌مه‌ریكا ئادام سمیس و تێیدا هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی و به‌رده‌وامی پشتیوانییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له كورد كرده‌وه.
له كۆنفرانسه‌كه‌دا، ئادام سمیس رایگه‌یاند، ئێمه پشتگیری هیچ سیاسه‌تێكی سه‌رۆك تره‌مپ ناكه‌ین له باره‌ی كشانه‌وه له سووریا و له كۆنگرێسیش دژایه‌تی ئه‌و بڕیاره‌مان كرد و ئه‌مه‌ریكا هه‌میشه پشتیوانی كوردی كردووه ده‌مه‌وێت به روونی بڵێم، ئیداره‌ی تره‌مپ خه‌ریكه پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه و ئێمه ده‌مانه‌وێت ئه‌و متمانه‌یه بگه‌ڕێنینه‌وه كه له‌ده‌ستمان داوه له رابردوودا.
گوتیشی: ده‌مه‌وێت به روونی بڵێم، سه‌رۆك تره‌مپ زۆر هه‌ڵه‌یه له‌وه‌ی ده‌ڵێت، ئێمه ته‌نیا ئامانجمان كێڵگه نه‌وتییه‌كانه و بۆچوونی ئێمه ئه‌وه‌یه، گرنگه ئه‌و كێڵگانه نه‌كه‌ونه ده‌ست داعش و ئه‌وه نه‌وتی ئێمه و ناوچه‌ی ئێمه نییه و ده‌بێت سه‌رۆك تره‌مپیش له‌وه تێبگات. ئێمه بۆ نه‌وت له‌وێ نین و ئێمه ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌و ناوچه‌یه باش بێت.
گوتیشی: خاڵی سه‌ره‌كیمان ئه‌وه‌یه، له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده به‌رده‌وام بین و به‌یه‌كه‌وه كارده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بین داعش سه‌رهه‌ڵناداته‌وه و توركیاش فشاری كردووه و ده‌وڵه‌تی ئه‌سه‌دیش گه‌ڕاوه‌ته‌وه ناوچه‌كه و هه‌وڵ ده‌ده‌ین، كه سووریایه‌كی نوێ بێته ئاراوه، رۆڵی كورد تێیدا به‌هێز بێت.
هه‌روه‌ها گوتی: كه‌ناڵه‌كانی په‌یوه‌ندیمان به‌كارهێناوه بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ رووسیا و توركیا هه‌بێت و ده‌زانین ئه‌وان په‌یوه‌ندیان هه‌یه، بۆیه ده‌بێت نیگه‌ران بین.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی رایگه‌یاند، ئێمه ئه‌مه‌ریكا به دۆست و هاوپه‌یمانی خۆمان ده‌زانین و ئه‌وان به‌رده‌وام پشتیوانی ئێمه بوون له شه‌ڕی دژی تیرۆر و ئێستاش ده‌زانن تیرۆریزم هێشتا مه‌ترسییه‌كی جدییه له عێراق و هه‌موو دنیا.
ئێمه باسی ئه‌وه‌شمان كرد، كه چۆن ده‌توانین به‌یه‌كه‌وه هاوكار بین بۆ دژایه‌تی تیرۆر و ئێمه باسی ئه‌وه‌مان ده‌كرد، چه‌نده نیگه‌رانیین له‌و ره‌وشه‌ی له ناوچه‌كه هه‌یه و ئه‌وانیش هاوڕا بوون له‌گه‌ڵ ئێمه له زۆربه‌ی ئه‌و بابه‌تانه و به ئێمه‌یان وتووه، وه‌كو هاوپه‌یمان به‌رده‌وام ده‌بن له پشتیوانیكردنی هه‌رێمی كوردستان.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌وان باسی ئه‌وه‌یان كردووه، له‌گه‌ڵ ئاشتیین.
ئەم هەواڵە 2536جار خوێندراوەتەوە |