English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كەناڵێك: سبەی سێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم كۆدەبنەوە، لەگەڵ سەرۆك كۆماریش كۆدەبنەوە
2019-11-04 [01:59 AM]

ZNA - هەولێر


 

كەناڵی كوردستان24 رایگەیاند، بڕیاره‌ سبه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ تاوتوێكردنی پرسه‌ هه‌نووكه‌ییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق كۆببنه‌وه‌.

ئەو كەناڵە وتیشی، دوای كۆبوونه‌وه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی فراوان به‌ به‌شداری به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

لەلایەكی دیكەوە ئەمڕۆ سه‌رۆك كۆماری عێراقی فیدراڵ، به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح گه‌یشته‌ هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان له‌ لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ پێشوازی لێكرا.

بڕیاره‌ له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ هه‌ولێر، به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان، بۆ تاوتوێكردنی ره‌وشی عێراق و گۆڕانكارییه‌ هه‌نووكه‌ییه‌كانی ناوچه‌كه‌ كۆببێته‌وه‌.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌ كاتێكدایه‌، له‌ به‌غدا لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ هه‌مواركردنی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق درووست كراوه‌ و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گۆڕانكاری له‌ كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌یدا بكات.

 

 





ئەم هەواڵە 4288جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad