English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
توانەوەی خێرای ڕووبارە بەستەڵەکەکان هەڕەشە لە سەرچاوەكانی ئاو دەكات
2019-11-04 [02:34 AM]

ZNA - هەولێر


 

شارەزایان هۆشداری دەدەن و دەڵێن گۆڕانکاری کەشوهەوا توانەوەی بەستەڵەکی لووتکەی چیا بەرزەکانی زەوی خێراتر دەکات، ئەمەش لە داهاتویەکی درێژخایان دەبێتە مەترسی بۆ سەر سەرچاوەکانی ئاو لەسەر زەوی.

زیاتر لە 150 شارەزای جیهان لەبواری جێۆلۆجی لووتکە بەرزەکان و شاخ وچیاکان بەشداری کۆنفرانسێکی تایبەتن و هۆشداری دەدەن لە نەمانی ڕوبارە بەستەڵەکەکان لە جیهاندا. دەڵێن گۆڕانکاری کەشوهەوا هۆکاری بەرزبوونەوەی پلەی گەرمایە لە ناوچە بەستەڵەکەکانی زەوی، کە دەبێتە هۆکاری توانەوەی خێرای بەفری لووتكەی چیا بەرزەکان.

لەمبارەیەوە زاناکان نموونە دەهێننەوە و دەڵێن لەپێنج ساڵی ڕابردوودا ڕووباری بەستەڵەکی سویسرا لە10% پانتایی لەدەستداوە. سەدان ڕووباری بەستەڵەکی بچووک لە چیاکانی ئەلب نەماون، بەم بۆنەیەشەوە بەهۆی نەمانی ڕووباری بەستەڵەکی (بیزۆل) لە سویسرا سەدان کەس ئامادەی ڕێوڕەسمێک بوون بە "ماتەمینی" ناویان برد.

ڕاپۆرتەکانی ڕێکخراوی چاودێری کەشوهەوای نێودەوڵەتی ئاماژە بەسەرنجی چاودێرانی نێودەوڵەتی دەدات بەخێرا نەمانی 31 ڕووباری بەستەڵەکی سەرەکی لە 10 ساڵی ڕابردوودا. لەوانە لەشاخەکانی هیمالایا و چیای هندۆ کۆش و دۆڵی تیبت لە ئاسیا.

جێگری سەرۆکی بەشدار لە کۆنگرەکەدا جان پۆمیرۆی لەکەنەداوە و شاەرزای سەرچاوە ئاویەکان و گۆڕانکاری لەکەش و هەوادا ووتی "لەدەستدانی سەرچاوە ئاویەکانی سەرلووتکەکانی جیهان کۆمەڵگاکان لەوناوچانە وێران دەکات". ووتیشی "ئارامی ژمارەیەکی زۆری دانیشتوانی سەر ڕوبارەکان تێکدەدات".

وتیشی، نزیکەی نیوەی مڕۆڤایەتی پشتی بەئاوی ڕوبارەکان بەستەوە ئەوەی لە چیا وشاخەکانەوە دێن. بەکاری دێنن بۆ ئاودانی کشتوکاڵ، هەروەها بەکاردێت بۆ بەرهەمهێنانی ئیلیکتریک. بەکاریش دێت بۆ بەکارهێنانی کۆمەڵگاکان، هەروەها ئاو دابین دەکات بۆ سیستەمی ئیکۆلۆجی هەر لە لووتکەی چیاوە تا دەڕژێتە نێو دەریا.

پۆمیرۆی وتیشی، سەبارەت بە کۆمەلگا شاخاویە بەرزەکان یاخود دۆڵەکانی باکوری هندستان و پاکستان و ئاسیای ناوەڕاست، ئاودان تەنها سەرچاوەی کشتوکاڵە و بەفری سەر شاخەکان ئەوە دابین دەکات، لەڕێگای ڕوبارە بەستەڵکەکانەوە. لەڕۆژئاوای وڵاتەیەکگرتوەکان ڕوبارە بەستەڵەکەکان لەچیا بەرزەکان بەڕێژەی 90% کەمی کردوە کە سەرچاوەی گرنگە بۆ ئابوری.

لووتکەی زاناکان دوای هەنگاوی دەستبەجێ دەکات بۆ پشتیوانی زیاتری پەرەپێدانی بەردەوام لەهەموو ناوچە شاخواویە بەرزەکان و رێڕەوی ئاوەکان. ئەو هەنگاوانەش بریتیە لە نەهێشتنی مەترسی ڕووداوی سروشتی، باشکردنی سیستەمی ئەگاهی پێشوەخت، خۆگوونجاندن لەگەڵ گۆڕاناکری کەش و هەواو وەبەرهێنان لەژێرخاندا تا کۆماڵگاکان زیاتر ئاسوودەبن.

 

voa





ئەم هەواڵە 658جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad