English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌شێك له ‌فه‌رمانبه‌ران مووچەی دوو مانگیان بۆ خه‌رج ده‌كرێت
2019-11-05 [05:01 AM]

ZNA – هه‌ولێر


فەرمانبەرانی گرێبەست كە لەسەر بودجەی پەرەپێدان دامەزراون مووچەی دوو مانگیان بۆ خەرج نەكراوە، وەزارەتی دارایی بڕیاریداوە لەگەڵ مووچەی مانگی 8 بۆیان خەرج بكاتەوە.

فەرمانبەرانی گرێبەست لەسەر بودجەی پەرەپێدان كە زۆربەیان لەسەر میلاكی وەزارەتی تەندروستی و شارەوانین، ماوەی دوو مانگە مانگی 6 و 7 مووچەكانیان بۆ خەرج نەكراوە.

بەپێی رێنماییەكانی وەزارەتی دارایی بە دوو جۆر فەرمانبەر بە گرێبەست دادەمەزرێندرێت لەسەر بودجەی ئاسایی و لەسەر بودجەی پەرەپێدان، ئەو دوو مانگە تەنها مووچەی ئەوانە خەرج نەكراوە كە لەسەر بودجەی پەرەپێدانن.

د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە باسی راگەیاند: راستە دوو مانگە مووچەی ئەو فەرمانبەرانەی گرێبەست خەرج نەكراوە، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ لەگەڵ وەزارەتی دارایی لەسەر ئەو كێشەیە كۆبوینەوە و رەزامەندی وەزارەتی داراییمان وەرگرتووە، نوسراو دەكرێت و كێشەكە چارەسەركراوە ".

ئه‌و روونی كردەوە، لە مووچەی مانگی 8 مووچەی دوو مانگی ئەو فەرمانبەرانە خەرج دەكرێت كە ژمارەیان زۆر زۆرە ، لەسەر میلاكی وەزارەتی تەندروستی زیاتر لە 31 هەزار فەرمانبەری گرێبەست لە هەرێمی كوردستان هەیە، كە بە هەزاران كەسیان لەسەر بودجەی پەرەپێدانن.

 





ئەم هەواڵە 19066جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad