English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرکردەیەکی ئیسلامی: پەیامەکەی سەرۆک بارزانی پەیامی هەموو گەلی کوردە
2019-11-05 [05:04 AM]

ZAN-هەولێر


سەرکردەیەکی ئیسلامیی کوردستان رایدەگەیەنێت، کە پەیامەکەی سەرۆک بارزانی لەبارەی رووداوە هەنووکەییەکانی عێراقەوە، پەیامی هەموو گەلی کوردە.

د. دیندار نەجمان دۆسکی، یەکێک لە دامەزرێنەرانی یەکگرتووی ئیسلامی و سیاسەتمەداری کورد، رایگەیاندووە، پێویستە هەموو لایەنەکان یەکگرتوو و یەک هەڵوێست بن و پشتگیریی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی بکەن.

دیندار نەجمان دۆسکی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی بە ”زۆر گرنگ“ ناو دەبات و راگەیاندووە، ”ئەو پەیامە پەیامی هەموو گەلی کوردە“، چونکە سەرۆک بارزانی نوێنەرایەتیی هەموو گەلی کورد دەکات.

ئەو سیاسەتمەدارە کوردە بە پێویستی دەزانێ لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان هەمان هەڵوێستی سەرۆک بارزانییان لەبارەی هەموارکردنەوەی دەستووری عێراق هەبێت و رایگەیاندووە، پێویست بوو لایەنه‌كانی دیكه‌ش هاوشێوه‌ی پارتی و سه‌رۆك بارزانی هه‌ڵوێستیان هه‌بێت و ئێستاش پشتگیری له ‌په‌یامی سه‌رۆك بارزانی بكه‌ن

دیندار دۆسکی ترسی خۆی لەوە نیشان داوە، کە ئەگەر لایەنە شۆڤینییە عێراقییەکان دەستوور هەموار بکەن، ”مافی کورد کەم بکرێتەوە“.

رۆژی 2-11-2019، سەرۆک بارزانی لەپەیامێکدا رایگەیاند، کە ”نابێ گۆڕینی دەستوور ببێتە هۆی پاشەكشە لە پڕەنسیپەكانی دیموكراسی و هەروەها پاشەكشەی مافی گەلی كورد و پێكهاتەكانی تر“.

چاودێرانی سیاسیی کورد پێیان وایە، هەموارکردنەوەی دەستوور، کە لە ساڵی 2005 نوسراوە و زۆرینەی گەلی عێراق و هەرێمی کوردستان پەسەندی کردووە، هەوڵێکی لایەنە شۆڤینییەکانی عێراقە بۆ رەتکردنەوە و لادانی مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان.


kdp





ئەم هەواڵە 4552جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad