English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌مریكا سزا به‌سه‌ر 9 كه‌س له‌ نزیكه‌كانی خامنه‌یی دا سه‌پاند
2019-11-05 [05:17 AM]

ZNA- هه‌ولێر


وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ژمارەیەک سزا بەسەر کەسانی نزیکی رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێراندا دەسەپێنێت.

ستیڤن منۆچن، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، سزاکان نۆ کەسایەتیی باڵای ئێران و نزیک لە ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای ئێراندا سەپاون و خۆیان لە بلۆککردنی سامانەکانیان و قەدەغەکردنیان لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەمریکییەکان، دەگرنەوە.

وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کردووە، کە ئەو نۆ کەسایەتی و بەرپرسە ئێرانییە بەشدارن لە ”ژمارەیەکی زۆری کارە خراپەکان“ی ئێران.

ناوی بەشێک لە سزا دراوەکان:

- ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆکی دەزگای دادوەریی ئێران

- موجتەبا خامنەیی، کوڕی دووەمی عەلی خامنەیی، کە ”باوکی بەڵێنی پێدانی پەرپرسیارێتی پێ داوە“

- محەمەد محەمەدی کەلبایکانی، سەرۆکی نووسینگەی خامنەیی

- وەحید هاگانیان، راویژکاری ئیداریی خامنەیی





ئەم هەواڵە 823جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad