English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەنجامی کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکەی کوردستان رادەگەیێندرێت
2019-11-05 [09:54 AM]

ZNA- هه‌ولێر


سێ سەرۆکایەتییەکەی کوردستان جەختدەکەنەوە لەوەی کە دەبێت  هه‌ر هه‌موارێکی ده‌ستووری عێراق مافه‌ ده‌ستووری و یاسایی و ئیدارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و پێکهاته‌کانی عێراقی تیایدا پارێزراو بێت.

 

سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 5-11-2019 به‌ سه‌رپه‌رشتیی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و به‌ ئاماده‌بوونی رێواز فایه‌ق، سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان و مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم، په‌رله‌مان و حكومه‌ت، له‌ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌ولێر کۆبوونه‌وه.

 

بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخی ئێستای عێراق به‌گشتی و ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ كران، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ره‌كانی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستووری عێراقی فیدرال خرایه‌ به‌ر باس. له‌مباره‌یه‌وه‌ هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ كۆك بوون له‌سه‌ر ئەوەی به‌وردی چاودێری به‌رژوه‌ندییه‌كانی گه‌لانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بکەن.

 

سەبارەت بە هەمواری دەستووری عێراق هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تی دووپاتیان کرده‌وه "زۆربه‌ی ئه‌و كێشانه‌ی هه‌ن به‌هۆی جێبه‌جێنه‌كردنی ده‌ستووره‌وه‌ دروستبوون، بۆیه‌ هه‌مووان كۆكبوون که‌ هه‌ر هه‌موارێکی ده‌ستوور ده‌بێت مافه‌ ده‌ستووری و یاسایی و ئیدارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و پێکهاته‌کانی عێراقی تێدا پارێزراو بێت".

 

كۆبوونه‌وه‌ جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی دۆخ و پێشهاته‌کانه‌وه‌ له‌ په‌یوه‌ندیی به‌رده‌وامدا ده‌بن و به‌شێوه‌یه‌کی ده‌وری کۆده‌بنه‌وه.





ئەم هەواڵە 718جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad