English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نوجێفی: كوردستان سیستەمی سەرۆكایەتی بۆ عێراق قبوڵناکات
2019-11-05 [09:59 AM]


ئەندامێكی بەرەی رزگاری و گەشەپێدان كە ئوسامە نوجێفی سەرۆكایەتی دەكات رایگەیاند، هەرێمی كوردستان و ژمارەیەك لە ناوچەكانی رۆژئاوا و باشوور گۆڕینی سیستەمی پەرلەمانی ئێستا بۆ سەرۆكایەتی قبوڵناكەن، ئەو عەقڵیەتانەی ئێستاش لە دەسەڵاتن ناتوانن دەستوور بگۆڕن.
 
ئەسیل نوجێفی، ئەندامی بەرەی رزگاری و گەشەپێدان گوتی "پێش قسەكردن لەسەر گۆڕینی سیستەمی حوكمڕانی بۆ سەرۆكایەتی دەبێ بپرسین ئایا كاتەكە گونجاوە بۆ گۆڕینی دەستوور؟ كێ دەستوور دەنووسێتەوە؟، ئەو عەقڵیەتانەی ئێستا لەدەسەڵاتن ناتوانن دەستوور بگۆڕن، گەلیش قبوڵناكات ئەوانە دەستوور بگۆڕن بەتایبەتی ئەو لایەنانە كە تاوەكو ئێستاش لەسەر زۆربەی بڕگەكانی دستووری عێراقی ناكۆكن و چەند ساڵە لەسەر شرۆڤەكردنی مادەكانی دەستوور رێكنەكەوتوون".
 
ئەسیل نوجێفی گوتیشی "گەلی عێراق دەیەوێ‌ دەستەیەكی نوێ دەستووری نوێ هەموار بكاتەوەو بنووسێتەوە، نەك ئەو توێژە سیاسیەی ئێستا، كە هۆكاری هەموو ئەو قەیرانانەن عێراق ئێستا پێیدا تێدەپەڕێت، پێشموایە گۆڕینی سیستەمی پەرلەمانی بۆ سەرۆكایەتی لە جێگای خۆی نییە".
 
نوجێفی ئاماژەی بە رەتکردنەوەی سیستەمی سەرۆکایەتی لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە کرد و گوتی: "هەرێمی كوردستان دان بە سیستەمێكی نادەستووریدا نانێت و تاكلایەنە مامەڵە دەكات، هەروەها هەندێك لە ناوچەكانی رۆژئاوا و باشووریش سیستمەكە بە نادەستووری دەزانن و تاكلایەنە مامەڵە دەكەن، رەنگە جیهانیش دان بەوەدا بنێت كە سیستمەكە دەستووری نییە، بەمشێوەیەش عێراق دەكەوێتە قەیرانێكی گەورە".
 
لەدوای دەستپێکردنی خۆپیشاندان لە عێراق کە لە سەرەتای ئەم مانگەوە دەستیپێکردووەتەوە، هەوڵی گۆڕینی دەستووری عێراق دەدرێت و لیژنەیەکیش بۆ ئەو مەبەستە پێکهێنراوە کە ئەمڕۆ یەکەم کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا.
    
 





ئەم هەواڵە 796جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad