English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوو جوتیاری کورد لە خانەقین رفێندران
2019-11-05 [10:19 AM]

ZNA- هه‌ولێر


شه‌وی ڕابردوو، له‌ سنووری شاره‌دێی قه‌ره‌ته‌په‌ی سه‌ر به ‌شارۆچكه‌ی خانه‌قین لە پارێزگای دیاله‌، دوو هاووڵاتی به‌ناوی حه‌سه‌ن والی و جه‌لیل بابان رفێنران.

ئەو دوو هاووڵاتییە دانیشتوی شاره‌دێی ڕزگاری سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی كەلارن و خەڵکی گوندی نارینی سەر بەقەرە تەپەن.

سەرچاوەیەکی ئاسایشی گەرمیان بەکوردستان24 راگەیاندوه‌، ‌ئه‌م دوو هاووڵاتییه‌ له ‌نزیك گونده‌كه‌ی خۆیان و كه‌ گوندی نارینە، سه‌رقاڵی كێڵانی زه‌وی بوون‌ و له‌ناكاو رفێنراون و تراكتۆره‌كانیان جێماوه‌ له‌ شوێنی كاركردنه‌كه‌یان و خۆیان دیار نین.

ئەو ناوچەیەی ئەو دوو ھاووڵاتیەی لێ رفیندراوە لە ژێر دەسەڵاتی حەشدی شەعبی و پۆلیسی عێراقیە، بەڵام نازانرێت کێ ئەو دوو ھاوڵاتیەی رفاندووە.





ئەم هەواڵە 2599جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad