English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
د. مەحموود عوسمان: 15 ساڵە چەند كەسێك حوكمی عێراق ده‌كات و سەركەوتوو نەبوون
2019-11-05 [10:20 AM]

ZNA- هه‌ولێر


دكتۆر مەحموود عوسمان به‌ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، رایگەیاند، 15  ساڵە چەند كەسێك حوكمی عێراق دەكەن و سەركەوتوو نەبوون، ئەوە جیا لە مللانێی هێزەكان، بە تایبەت نێوماڵی شیعەكان لە نێوخۆی خۆیاندا هۆكاری دیكەی كێشەكانن.


راشیده‌گه‌ێنێت كه‌ هەندێ لایەن بانگەشەی گۆڕینی دەستووری عێراق دەكەن، ناوبراو پێیوایە وێڕای بوونی چەندین بڕگە و ماددەی گرینگ، كە بریتین لە دیموكراسی و ژیانی سیاسی و كۆمەڵایەتی و دەسەڵاتەكان و هەندێ ماددەش كە تێیاندا مافەكانی هەرێمی كوردستانیان پاراستووە، بەڵام هەندێ كەموكوڕیش لە دەستووردا هەن، هۆكاری ئەوەش دەگێڕێتەوە بۆ ئەوەی، ئەو كەسانەی دەستووریان نووسیوەتەوە سیاسی بوون، نەك یاسایی، نموونەش بە ماددەی ٧٦ دێنێتەوە، كە دەڵێ، ئەو كوتلەیە حكوومەت پێكدەهێنێت كە زۆرینەیە، ئیدی روون نەكراوەتەوە، ئایا ئەو لیستەی لە هەڵبژاردن زۆرینە دەبێت، یا لە ئەنجوومەنی نوێنەران كە چەند لیستێك هاوپەیمانی پێكدێنن و دەبنە زۆرینە!


دكتۆر مەحموود ده‌شڵێت ،  ئەو ماددەیەش بە سوودی شیعەكان ناوزەد دەكات، كە هەمیشە كێشە بووە بۆ پێكهاتەكانی دیكەی عێراق، دەشڵێ، ماددەی دیكەش زۆرن، كە لاستیكین و هەر لایەنە و بە ئارەزووی خۆی چۆنی بوێ، لێكدانەوەی بۆ دەكات، كە لەوەشدا شیعەكان سوودمەند بوون.





ئەم هەواڵە 742جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad