English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەلیگری وەڵامی داواکارییەکەی بایەرنی دایەوە 
2019-11-05 [10:21 AM]

ZNA- ھەولێر 



ماسیمیلیانۆ ئەلیگری راھێنەری پێشووی یانەی یۆڤانتسی ئیتاڵی وەڵامی داواکارییەکەی بەرپرسانی یانەی بایەرن میونشنی دایەوە بۆ وەرگرتنی ئەرکی راھێنەرایەتی ئەو یانەیە . 

بەپێی ھەواڵێکی تۆڕی سکای سپۆڕتی ئەڵمانی ، ئەلیگری رەتکردووتەوە ئەرکی راھێنەرایەتی یانەی بایەرن میونشن وەربگرێت . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، ئەلیگری بە بەرپرسانی یانەی باڤاری راگەیاندووە، ئامادەنییە لە ناوەڕاستی وەرز ئەرکی راھێنەرایەرتی ھیچ یانەیەک وەربگرێت و پێی باشە لەسەرەتای ھاوین ئەرکی یانەیەک وەربگرێت و کار لەسەر ئامادەکردنی تیپەکە بکات . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، لە ئێستادا بەرپرسانی یانەی باڤاری ناچارن بە دوای راھێنەرێکی دیکە بگەڕێن ، باشترین بژاردەشیان بریتی دەبێت لە جۆزێ مۆرینیۆ ، چونکە یەکێکە لە راھێنەرە بە ئەزموونەکان و لە ئێستاشدا بێ یانەیە . 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 1060جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad