English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە هەولێر پێشانگایەک بۆ شێوەکار  د. عەلی حوسێن کرایەوە
2019-11-05 [10:24 AM]

هەولێر – ZNA


بەڕێوبەرایەتیی هونەری شێوەکاری هەولێر، دوێنێ دووشەممە لە گەلەرییەکەیدا پێشانگەیەکی بۆ هونەرمەندی شیوەکا د. عەلی حوسێن کردەوە.

 

لە پێشانگەکەدا حەمەی حەمە سەعید، وەزیری رۆشنبیری و لاوان و فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر و هونەرمەندان و هۆگرانی ئەو هونەرە ئامادەبوون.

 

پێشانگەکە بە ناونیشانی "ئەڤین لە سیمفۆنیای رەنگەکانی د. عەلی حوسێن" کرایەوە، تێیدا چەندین تابلۆی رەنگاوڕەنگی هونەریی نمایشکران.

د. عەلی حوسێن لە شاری کەرکووک لەدایکبووە و ئەندامی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان- لقی سلێمانییە، ئەندامی یەکێتیی نووسەرانی کوردستان- لقی کەرکووکە، ئەندامی شێوەکارانی جیهانییە و دکتۆرای لە زانکۆی ئیلز ئینترناشنال لە لەندەن وەرگرتووە و خاوەنی ١٤ پێشانگەی شێوەکاریی تایبەتە و لە زیاتر لە ٤٠ پیشانگەی شێوەکاریی هاوبەش لە ناوەوە و دەرەوەی کوردستانیش بەشداریی کردووە.

 

فۆتۆ: سەردار قادر

 





ئەم هەواڵە 1447جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad