English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەغدا لە دوو رۆژدا 600 ملیۆن دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە
2019-11-05 [12:55 PM]

ZNA - هەولێر


بانكی ناوەندیی عێراق لە ماوەی 2 رۆژدا زیاتر لە 600 ملیۆن دۆلاری خستوووەتە بازاڕەكانەوە ، بەڵام لەو پارەیە ھیچ بڕێك نەگەیشتووەتە ھەرێمی كوردستان.

بەھۆی نەگەیشتنی پارەی بانكی ناوەندی عێراق بۆ بازاڕەكانی ھەرێمی كوردستان بەھای دۆلار بەرێژەیەكی بەرچاو بەرزبووەتەوە، بەجۆرێك كە ھەر 100 دۆلارێك  2 ھەزار و 250 دیناری عێراقی ھاتووەسەر.

ئەمە لە كاتێكدایە كە بانكی ناوەندیی عێراق بڕی 200 ملیۆن دۆلاری خستووەتە بازاڕەكانەوە و  ئەمڕۆش بەھەمان شێوە زیاتر لە 400 ملیۆن دۆلاری بە دوو بەش خستووەتە بازاڕەكانەوە.

بە پێی زانیاریەکانی سەرچاوەیەك له بازاڕی پارەگۆڕینەوەی ھەولێر،  بەھۆی نەگەیشنی ئەو بڕە پارەیە بۆ بازاڕەكان و ھەروەھا قۆڕخكاری لەلایەن بەشێك لە بەرپرسان و بازرگانانی خوارو و نێوەڕاستی عێراق، لە مالەكانی دراویشدا ھەر 100 دۆلارێك بە 122 ھەزار  و 250 دینار لە بازاڕەكاندا دەفرۆشرێت.

 





ئەم هەواڵە 3778جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad