English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریکا لەگەڵ هوواوی ئاشت دەبێتەوە
2019-11-05 [01:04 AM]

ZNA - هەولێر


وەزارەتی بازرگانیی ئەمریكا رایگەیاند، بەمزووانە رێگە بە كۆمپانیاكانی ئەم وڵاتە دەدرێت كە كەرەستەی تایبەت بە ھوواوی بفرۆشن.

ویڵبر رۆس، وەزیری بازرگانیی ئەمریكا رایگەیاند: لە ئایندەیەكی نزیكدا رێگە بە سەرجەم كۆمپانیاكانی ئەمریكا دەدرێت كە كەرەستەی ئەلیكترۆنیی تایبەت بە كۆمپانیای ھوواوی چینی بفرۆشن.

 ئاماژەی بەوەشدا، حكومەت تا ئێستا 260 داواكاری لەلایەن كۆمپانیاكانی ئەمریكاوە سەبارەت بەم بابەتەوە  ئاڕاستە كراوە.

رێگەنەدان بە كۆمپانیا نێوخۆییەكانی ئەمریكا كە كەرەستە ھەناردەی چین بكەن، بە نەرێنی لەسەر كۆمپانیاكانی ئەمریكاش دەشكێتەوە .

ئەمە لەكاتێكدایە مانگی حوزەیران ترەمپ ئاماژەی بەوەدابوو رێگە بە كۆمپانیاكانی ئەمریكا دەدات لە ھەناردەكردنی كەرەستە بۆ ھوواوی بەردەوام بن ، بەڵام بێ ئەوەی وادەكەی ئاشكرابكات.





ئەم هەواڵە 1357جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad