English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریكا داوا دەکات ھاووڵاتیانی لە زیندانەكانی ئێران ئازاد بکرێن
برایان هۆک، نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران
2019-11-05 [01:20 AM]

ZNA - هەولێر


برایان ھۆك نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بۆ كاروباری ئێران دەڵێت، كۆماری ئیسلامی ئێران لە سیاسەتەكانی ھەڵەكانی بەردەوامە.

ھۆك لە وتووێژ لەگەڵ ئەلحورە بە بۆنەی 40 ساڵەی دەستبەسەرداگرتنی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە تاران رایگەیاندووە، ئەمریكا و ئێران لە ئێستادا ھیچ پەیوەندییەكی دیپلۆماسیان نییە و یەكەمین ھەنگاوەكانی بچڕانی پەیوەندییەكانیش لە 40 ساڵ بەر لە ئێستاوە دەستی‌پێكرد.

ھۆك دەشڵێت، سیاسەتەكانی ئێران دژ بە ئەمریكا ئێستاش بەردەوامە و ژمارەیەك لە ھاووڵاتیانی ئەمریكایی لە زیندانی ئێڤینی تاران بە شێوەیەكی نادادپەروەرانە دەستبەسەركراون و پێویستە ئێران دەستبەجێ ئازادیان بكات.

 





ئەم هەواڵە 4138جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad