English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمەریكا: گه‌لانی عێراق و لوبنان ده‌یانه‌وێت وڵاته‌كانیان له‌ چه‌نگی ئێران ده‌ربهێنن
2019-11-06 [05:22 AM]

ZNA – هەولێر


مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا دەڵێت: "گه‌لانی عێراق و لوبنان ده‌یانه‌وێت وڵاته‌كانیان له‌ ده‌ست رژێمی ئێران وه‌ربگرنه‌وه‌".

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌  وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ره‌وه‌ ده‌رباره‌ی خۆپیشاندانه‌كانی عێراق و لوبنان نوسیوویه‌تی: "گه‌لانی عێراق و لوبنان بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ ئێران گه‌نده‌ڵی داپۆشراویان به‌ وێنه‌ و ناوی شۆڕشه‌وه‌ بۆ ده‌نێرێت، بۆیه‌ ده‌یانه‌وێت وڵاته‌كانیان له‌ چه‌نگی ئێران ده‌ربهێنن".

هه‌روه‌ها نوسیوویه‌تی: "عێراق و لوبنان شایسته‌ی ئه‌وه‌ن دوور له‌ ده‌ستوه‌ردانه‌كانی خامنه‌یی رێبه‌ری ئێران رێگای خۆیان بگرنه‌به‌ر".

قسه‌كانی پۆمپیۆ له‌ كاتێكدایه‌، ماوه‌یه‌كه‌ له‌ عێراق و لوبنان دژی گه‌نده‌ڵی و ده‌ستوه‌ردانی ئێران خۆپیشاندان به‌ڕیوه‌ده‌چێت و چه‌ندین كونسوڵخانه‌ و سێمبولی ئێرانی له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ كراونه‌ته‌ ئامانج و په‌لاماردراون.

 





ئەم هەواڵە 3811جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad