English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌باره‌ت به‌ په‌نابه‌رانی كه‌مپی مه‌خمور، حكومه‌تی هه‌رێم وه‌ڵامی چه‌ند په‌رله‌مانتارێك ده‌داته‌وه‌
2019-11-06 [09:35 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ماوەیەکە بەشێک لە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و ژمارەیەک پەرلەمانتاری سەر بە چەند لایەنێکی دیاریکراو باس لەوە دەکەن کە دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێم رێگریی لە هاتووچۆی پەنابەرانی کەمپی مەخمور  بۆ دەرەوەی شارەکان بەتایبەتی دوای کردەوەی تیرۆرکردنی دبلۆماتێکی تورکی لە شاری هەولێر دەکەن، له‌مباره‌یه‌وه‌ رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان رایگه‌یاند، ئەو قوتابیانەی کە نیشتەجێى کەمپی مەخمورن و لەزانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێم دەخوێنن رۆژانە بەشێوەیەکی ئاسایی هاتوچۆی خۆیان دەکەن.

لەم بارەوە د.دیندار زێباری رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: لە دوای هاتنی بە لێشاوی ئاوارە و پەنابەران بۆ هەرێمی کوردستان دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێم چەندین رێوشوێنیان گرتە بەر بۆ حەواندنەوەیان و درووستکردنی کەمپ بۆیان، یەکێک لەو رێوشوێنانە بریتی بووە لە رێکخستنی هاتوچوی کەمپەکان ئەویش بۆ پاراستنی ئەمن و ئاسایشی کەمپەکان و رێکخستنی، بەڵام سەرەڕای ئەوەش رێگری لە کەس نەکراوە، تەنانەت ژمارەیەکی زۆری ئاوارە و پەنابەران لە ناو شارەکان دەژین.

زێباری تیشکی خستە سەر ئەو لێدوان و راپۆرتانەی باس لە وە دەکەن دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێم رێگری لە هاتوچۆی پەنابەرانی کەمپی مەخمور بۆ ناو شارەکانی کوردستان دەکەن و لەم بارەوە وتی: لە دوای تیرۆرکردنی دبلۆماتێکی کونسوڵخانەی تورکی لە هەولێر، دەزگا پەیوەندیدارەکان پێداچوونەوەیەک بە رێوشوێنە ئەمنییەکان کراوە، بەشێک لە دانیشتووانی ئەم کەمپە کێشەیان هەیە بۆ تازەکردنەوەى ناسنامەى رێپێدان کە ژمارەیان دەگاتە (٧٦٠) کەس كە رەزامەندی نوێکردنەوەیان لەلایەن حکومەتی ئیتیحادییەوە دەدرێت نەک حکومەتی هەرێم و لەبەر نوێ نەکردنەوەی ناسنامەی رێپێدان بەشێکیان کێشەیان بۆ دروست بووە لە هاتوچۆ کردن بۆ پارێزگاکان، هەروەها چەند گروپێکی سەربازی نافەرمی لە دەوروبەر و ناو کەمپەکە بوونیان هەیە کە دەست دەخەنە ناو بەڕیوەبردنى کەمپەکە و سەرپەرشتی کەمپەکە دەکەن، حکومەتى هەرێم بە هیچ شێوەیەک بەشێک نییە لە بەڕێوەبردنى کەمپەکە و هیچ هێزێکى ئەمنیش لەلایەن حکومەتى هەرێم بوونى نییە لەو ناوچەیە.

رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان ئەوەشی ئاشکرا کرد کە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی هاتوچۆی پەنابەرانی کەمپەکە و کارئاسانیکردن بۆیان لایەنە پەیوەندیدارەکان لە هەوڵدان بۆ  دۆزینەوەی رێگاچارەیەک لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتى ئیتیحادی، چونکە لەساڵی ٢٠١٤ ەوە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ئیتیحادی لە بەغدا نوێکردنەوەی ناسنامەی نشینگەى بۆ پەنابەرانى نیشتەجێی ئەم کەمپە راگرتووە, بەڵام پێشتر دانیشتووانی کەمپەکە ئازاد بوون لە هاتوچۆکردن بۆ هەموو شارو شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی راپەراندنی کاروباری رۆژانەیان.

زێباری ئەوەشی روونکردەوە کە سەرەڕای پێداچوونەوە بە رێوشوێنە ئەمنییەکان، رێگری لە هاتوچۆی پەنابەرانی کەمپی مەخمور نەکراوە و لەم رووەوە  زیاتر وتی: سەرەڕای ئەو رێوشوێنانەی کە لە ئێستادا پیادە دەکرێن لەلایەن دەزگا پەیوەندیدارەکانەوە، بەڵام ئەو قوتابیانەی کە لە زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێم دەخوێنن رۆژانە بەشێوەیەکی ئاسایی هاتوچۆی خۆیان دەکەن، هەروەها کەسانی نەخۆش کە لە بنکەی تەندروستی کەمپەکە چارەسەر ناکرێن و پێویستیان بە سەردانی نەخۆشخانەی شارەکان هەیە بە مەبەستی چارەسەری، بە هیچ شێوەیەک رێگرییان لێنەکراوە، بەڵکو هاوکارییان دەکەن بۆ ئەوەی سەردانی نەخۆشخانە بکەن، تەنیا خاڵەکانى پشکنینى هەرێم داواى دڵنیابوونەوە دەکەن لە ناسنامە و بەڵگە فەرمییەکان.

شایەنی باسە پەنابەرانی کەمپی مەخمور ژمارەیان دەگاتە نزیکەی ٢١٠٠٠ کەس، بەر لە ساڵی ٢٠١٤ کەمپەکە لەلایەن کۆمیسیۆنی باڵای کاروباری پەنابەرانی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان، رێکخراوی قەندیل و فەرمانگەی کۆچ و کۆچبەرانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆوە بەڕێوە دەبرا بەڵام لە ئێستادا لە لایەن هێزە ئەمنییە نا فەرمییەکان سەرپەرشتى دەکرێت و سروشتى سیڤیلى خۆى لەدەست داوە.





ئەم هەواڵە 1666جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad