English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یۆنامی: له‌ خۆپیشاندانه‌كانی عێراق پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ درێژه‌یان هه‌یه‌
2019-11-06 [10:12 AM]

ZNA - هه‌ولێر


له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس هاتووه‌، تێیدا رایگه‌یاند، یونامی بۆی ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ پێشێلكاریی زه‌قی مافی مرۆڤ و سوكایه‌تیپێكردن له‌ خۆپیشانده‌كانی ئێستای عیراقدا هه‌یه‌ كه‌ له ٢٥ی تشرینی یه‌كه‌مه‌وه‌ ده‌ستیان پێكردووه‌ و تائێستاش درێژه‌یان هه‌یه‌.

ئه‌مڕۆ دووه‌مین راپۆرتی نوسینگه‌ی مافی مرۆڤی یونامی‌ بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ درێژه‌پێده‌ری راپۆرتی یه‌كه‌مه‌ كه‌ ماوه‌ی خۆپیشانده‌كانی ١-٩ی تشرینی یه‌كه‌می له‌خۆگرتبوو و له‌ ٢٢ی هه‌مان مانگیش بڵاو كرابۆوه‌.

دووه‌مین راپۆرت باس له‌ پێشێلكارییه‌كانی ماوه‌ی ٢٥ی تشرینی یه‌كه‌م تا ٤ی تشرینی دووه‌م ده‌كات كه‌ بوونه‌ مایه‌ی ٩٧ كوژراو و هه‌زاران بریندار. هه‌رچه‌نده‌ به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌كانی سه‌ره‌تای مانگی تشرینی یه‌كه‌مدا، هێزه‌كانی ئاسایشی عیراق و هێزه چه‌كداره‌كانی تر دانبه‌خۆداگرتنی زیاتریان پێوه‌دیار بووه‌‌، به‌تایبه‌تیش له‌ به‌غدا، به‌ڵام هێشتاش به‌كارهێنانی چه‌كی كوشنده‌ و كه‌مكوشنده‌یان به‌كارهێناوه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش پێویستی به‌ هه‌ڵوێسته‌ له‌سه‌ركردنی به‌په‌له‌ هه‌یه‌.

له‌مباره‌وه خاتو جینین ‌هێنیس-پلاسخارت، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه ‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق، وتی، "ئه‌م راپۆرته‌ هه‌روه‌ها به‌ زه‌قی باس له‌و ناوچانه‌ ده‌كات كه‌ پێویستیان به‌ كاری به‌په‌له‌ هه‌یه‌ بۆ وه‌ستاندنی توندوتیژیی قێزه‌ون هه‌روه‌ك چۆن جارێكی تریش جه‌خت له‌ لێپێچینه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌."

له‌مباره‌وه‌، دانێللا بێڵ، به‌رپرسی نوسینگه‌ی مافه‌كانی مرۆڤی یونامی، وتی "راپۆرته‌كه‌ لانی كه‌م باس له‌ ١٦ حاڵه‌تی مردن و چه‌ندان برینداریی قورس ده‌كات له‌ ریزی خۆپیشانده‌ران به‌هۆی به‌كارهێنانی گازی فرمێسكڕێژ و چه‌ندان شێوازی تری روبه‌روبوونه‌وه‌."

هه‌ر سه‌باره‌ت به‌ هه‌مان راپۆرت كه‌ به‌ زه‌قی باس له‌ نیگه‌رانییه‌كانیش ده‌كات سه‌باره‌ت به‌ هه‌نگاوه‌ درێژه‌پێدراوه‌كان له‌ قه‌ده‌غه‌كردنی رووماڵی راگه‌یاندن و هه‌روه‌ها بڕینی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، خاتو جینین ‌هێنیس-پلاسخارت، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه ‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق،  وتی "ئێمه‌ پێویسته‌ ئه‌وه‌ بزانین كه‌ قوناغی دیجیتاڵی ئه‌مڕۆ و ژیانی رۆژانه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی دانه‌بڕاوانه‌ پێویستیان به‌ هێلی ئه‌نته‌رنێت هه‌یه‌ و بۆیه‌ هه‌ر جۆره‌ بڕینێكی ئه‌و هێله‌ و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی تر نه‌ك هه‌ر ده‌بنه‌ مایه‌ی تێكدانی ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵك و ئیشوكاریان به‌ڵكوو پێشێلكردنی ئازادیی راده‌ربڕینیشه‌."





ئەم هەواڵە 925جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad