English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شەرابی سووریا هەناردەی ئەمریکا دەکرێت
شەرابی سوریا بۆ هەناردەکردن
2019-11-06 [01:20 AM]

ZNA - هەولێر


جەجیس حەمۆی بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای حومس بۆ پیشەسازی ترێ رایەگیاند، کۆمپانیاکەیان که تایەبەتە بە پیشەسازی خواردنەوە كحوولییەكان لەمساڵدا بەرهەمەکانی هەناردەی بازاڕەکانی ئەمریکا و ئەڵمانیا کردووە.

حەمۆی بۆ رۆژنامەی وەتەنی سووریا رایگەیاندووە، بەم دواییە کۆمپانیاکەیان بڕی 20 تۆن لە بەرهەمەکانی هەناردەی ئەمریکا و دوو تۆن و نیویشی هەناردەی ئەڵمانیا کردووە کە هەناردەکردنەکە لە رێگەی بازرگانانەوە بووە وکۆی داهاتەکەشی 40 ملیۆن لیرەی سووری بووە کە دەکاتە نزیکەی 60 هەزار دۆلاری ئەمریکی.

کۆمپانیاکە دەڵێت، بەم دواییە بۆ هەناردەکردنی بەرهەمەکانیان بۆ کەنەدا، گرێبەستێکییان بەبەهای 85 هەزار دۆلار لەگەڵ بازرگانێک کردووە کە لەم مانگەدا دەست بە هەناردەکردن دەکەن.

ھەروەھا فرۆشی کۆمپانیاکە 540 تۆنە بە قازانجی 859 ملیۆن لیرە.

بەرهەمەکانی کۆمپانیاکە بریتین لە مەشروب لە شەربەتی ترێ وەک عارەق و واین، هەروەها بەرهەمهێنانی خواردنەوە کحوولییەکان لە کحوولی وەكو ویسکی و براندی و جن و ڤۆدکا.

 





ئەم هەواڵە 889جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad