English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەهۆی خراپ بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کەسێک دەستگیرکرا
2019-11-07 [06:52 AM]

ZNA-هەولێر


به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى سلێمانى راگەیاند: بەهۆی خراپ بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کەسێک دەستگیرکرا.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى سلێمانى بڵاوی كرده‌وه‌ دوای ئەوەی چەند هونەرمەندێك سكاڵا لەسەر تۆمەتباری نادیار تۆمار دەكەن كە لە رێگەی تۆڕی كۆمەڵایەتییەوە ناویانی زڕاندووە، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی كوردستان لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای بەدواداچوونێكی ورد و ئاشكراكردنی تۆمەتبار، توانرا (م ، أ ، ج ) لەدایكبووی 1992 دانیشتوی شاری هەولێر لەشاری سلێمانی دەستگیربكرێت.

 راشیده‌گه‌یه‌نن ، لە ئێستادا تۆمەتبار بە فەرمانی بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 2ی خراپ بەكار هێنانی ئامێرەكانی پەیوەندی ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

 





ئەم هەواڵە 640جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad