English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەندەری ئوم قەسر جارێکی دیکە داخست
2019-11-07 [07:39 AM]

ZNA:ھەولێر


بەرپرسانی بەندەری ئوم قەسر بە رۆیتەرزیان راگەیاندووە، دەیان خۆپیشاندەر جارێکی دیکە دەروازەی بەندەرەکەیان داخست، ئەوەش دوای ئەوەی تەنیا بۆ چەند کاتژمێرێک بەندەرەکە دەستی بەکارەکانی کردەوە.

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە زۆربەی خۆپیشاندەران دەروازەی بەندەرەکەیان کردەوە و کارکردن لە بەندەری ئوم قەسر دەستی پێکردەوە، بەڵام بەرپرسانی بەندەرەکە بە رۆیتەرزیان راگەیاند، کەسوکاری ئەو خۆپیشادەرانەی لەو هەفتەیەدا کوژراون، جارێکی دیکە گەڕاونەتەوە و دەروازەی سەرەکی بەندەرەکەیان داخستووە.

بەڵام بەرپرسانی بەندەرەکە هۆکاری چۆڵکردنی دەروازەکەیان لە لایەن خۆپیشاندەرانەوە بۆ رۆیتەرز ئاشکرا نەکردووە.

لەو بارەیەوە گوتەبێژی سەرۆکایەتی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، داخستنی بەندەری ئوم قەسر لە باشووری عێراق زیانی زیاتر لە شەش ملیار دۆلاری بە عێراق گەیاندووە.

عەبدولکەریم خەڵەف لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەهۆی پەککەوتنی بەندەری ئوم قەسر زیانێکی زۆر بە وڵاتەکە گەیشتووە و بەهۆیەوە سەدان بارهەڵگر لە کارەکانیان وەستاون و ئەوەش زیانێکی زۆری بە ئابووری عێراق گەیاندووە.





ئەم هەواڵە 3661جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad