English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ترامپ لەگەڵ ئەردۆغان باسیان لە كورد و دەستگیركردنی هاوسەری بەغدادی كرد
2019-11-07 [12:15 PM]

ZNA - هەولێر


 

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە تویتێکدا ڕایگەیاند پەیوەندییێكی تەلەفۆنیی باشی لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا ئەنجام داوە و قسەیان لەسەر کۆتاییهاتنی شەڕ لەگەڵ کورد و دەستگیرکردنی ژن و خوشک و زاواکەی ئەبوبەکر بەغدادی کردووە.

لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەوە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوی كردەوە، لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا تاوتوێی بارودۆخی سنوورەكانی توركیایان لەگەڵ سووریا كردووە.

ترەمپ ئاماژەی بەوەش داوە،”ئەردۆغان پێی ڕاگەیاندووە كە چەندین ئەندامی تیرۆریستانی داعشیان دەستگیر كردووە، لەنێویاندا هاوسەر و خوشكی تیرۆریست و برایەكەی ئەبوبەكر بەغدادی هەیە.

سەرۆکی ئەمریکا باسی سەردانی ئەردۆغان بۆ کۆشکی سپیی کرد و گوتی" بەهیوای ئەوەم چوارشەممەی داهاتوو 13ی تشرینی دووەم چاوم بە سەرۆک ئەردۆغان بکەوێت."

چەند خولەکێک بەر لەم توویتە، سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا رۆیشتنی ئەردۆغان و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا لە 13ی نۆڤەمبەر پشتڕاست کردەوە.





ئەم هەواڵە 2680جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad