English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوای ئێس400، ئەردۆغان هەڕەشەی كڕینی فرۆكەی ئێس 35ی روسیش دەكات
2019-11-07 [02:46 AM]

ZNA - هەولێر


سەرۆکی تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان هەفتەیەک بەر لە بڕیاری کۆبونەوەی لەگەڵ ترامپ، هەڕەشەی پتەوکردنی پەیوەندییە سەربازییەكانی لەگەڵ ڕوسیادا دەکات ئەگەر وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا گەمارۆکانی لەسەر فڕۆشتنی فڕۆکەی جەنگی لانەدات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەردۆغان ڕایگەیاند، کاتێک ئێمە سیستمی S-400 مان کڕی داوای مۆڵەتمان لەکەس نەکرد، جا ئەگەر بڕیار بدەین ئەوا S-35 روسیش دەکڕین.

ئاماژەی بەوەش کرد، دوا بڕیار بۆ کڕینی فڕۆکەی جەنگی ڕوسیایی دەکرێ لە دەستی واشنتن بێت، ئەو داوای لە ترامپ کرد کۆتایی بهێنێت بە ڕاگرتنی فڕۆشتنی فڕۆکەی f-35 بە تورکیا.

ئەردۆغان گوتی، ئەگەر گرفتی F-35چارەسەر نەکرێت، ئێمە هەنگاوی پێویست دەنێین.

ئە گەمارۆیەی ئەمەریکا لە تۆڵەی کڕینی سیتمی S-400 ی ڕوسیایی بوو لەلایەن ئانکەرەوە کە واشنتن دەڵێت ئەمە لەگەڵ سیستمی موشەکەکانی ناتۆدا ناگونجێت بەتایبەتی تەکەنەلۆژیای F-35.

 





ئەم هەواڵە 1195جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad