English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئامادەکاری بۆ بڵاوکردنەوەی بەشی دووەمی Frozen دەکرێت
2019-11-07 [11:09 AM]

هەولێر – ZNA


کۆمپانیای دیزنی ئامادەکاری بۆ بڵاوکردنەوەی بەشی دووەمی زنجیرە فیلمی ئەنیمەیشن Frozen دەکات.

 

بڕیارە ئەم بەرهەمە لە 22 ئەم مانگە لە سینەماکانی جیهاندا بڵاوبکرێتەوە و وەک ئامادەکارییەک بۆ بڵاوکردنەوەی پۆستەرێکی نوێی بڵاوکرایەوە.

 

بەرهەمهێنانی بەشی دووەمی فیلمەکە لە دوای سەرکەوتنی بەشی یەکەمی دێت کە داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا گەیشتە یەک ملیار و 276 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی لە کاتێکدا بودجەی بەرهەمهێنانی 150 ملیۆن دۆلار بوو.

 

بەشی یەکەمی ئەم بەرهەمە سینەماییە چەندین خەڵاتی سینەمایی وەرگرتووە، گرنگترینیان خەڵاتی ئۆسکار بوو بۆ باشترین فیلمی ئەنیمەیشن.

 





ئەم هەواڵە 1150جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad