English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کوردستان وتارێکی گرنگ پێشکەش بە جیھان دەکات
2019-11-11 [11:21 AM]

ZNA-هەولێر


رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان وتارێکی تایبەت لە بارەی  پێشکەوتنەکانی ھەرێمی کوردستان لە رووەکانی پێکەوەژیان، ئازادی رادەربرین و مافی ئافرەت لە کۆبوونەوەی وڵاتانی ئەندام لە ئەنجوومەنی مافەکانی مرۆڤ، پێشکەش دەکات.

بەپێی راگەیەندراوێک، کە وێنەیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس کەوتووە، بریارە  ئەمرۆ دووشەممە 11-11-2019، دیندار زێباری، رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان بەشداریی کۆبوونەوەی وڵاتانی ئەندام لە ئەنجومەنی مافەکان مرۆڤ لە جنێڤ لە سویسرا، کە سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانە، بکات.

کاتژمێر 4:30 خولەکی ئێوارە (بەکاتی هەولێر)، دوای وتاری وەزیری دادی عێراق، دیندار زێباری بەناوی هەرێمی کوردستانەوە وتارێک پێشکەش دەکات.

لە وتارەکەدا، رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان تیشک دەخاتە سەر پێشکەوتنەکانی هەرێمی کوردستان لە بوارەکانی پاراستنی مافەکانی مرۆڤ بەتایبەتی مافی ئافرەتان، پێکهاتەکان، ئازادییەکان، خاوەن پێداویستی تایبەت، شوێنبزربووانی زۆرەملێ، ئاوارە و پەنابەران، جیاوازی رەگەزپەرستی و چەند بوارێکی دیکە.

 





ئەم هەواڵە 3169جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad