English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حكومه‌ت مامەڵەی هاوڵاتیان به‌ ئەلیكترۆنی ده‌كات
2019-11-12 [04:49 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی كوردستان سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەكانی ئاگاداركردۆتەوە لە پرسی بە ئەلیكترۆنیكردنی مامەڵەی هاوڵاتیان، بە مەبەستی سوودوەرگرتن لە تەكنەلۆژیای دیجیتاڵی و ئەلیكترۆنی بۆ راپەڕاندنی مامەڵەی هاوڵاتیان، فەرمانگەی تەكنەلۆژیای زانیاری كە سەر بە ئەنجومەنی وەزیرانە راسپێدراون سەردانی گشت داموودەزگاكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بكەن.

هیوا ئەفەندی، سەرۆكی فەرمانگەی تەكنەلۆژیاو زانیاری ئەنجومەنی وەزیرانی كوردستان بە باسی راگەیاند: لیژنەیەكی پسپۆڕ دروستكراوە بۆ ئەوەی سەردانی فەرمانگە و وەزارەتەكان بكەن، هه‌روه‌ها لەسەر بڕیاری سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران لیژنەمان پێكهێناوە، دەمانەوێت زانیاری كۆبكەینەوە لەسەر ئەو سیستەمانەی كەوا فەرمانگەكان بۆ مامەڵەی رۆژانەی خۆیان و هاوڵاتیان بەكاری دەهێنن".

ئه‌فه‌ندی گوتیشی :  مەبەستیان لەو كارە بۆ ئەوەیە بتواندرێت لە رێگەی ئەلیكترۆنی مامەڵەی هاوڵاتیان باشتر و خێراتر ئەنجام بدرێت و خزمەتی هاوڵاتیان بكرێت، چونكە کابینەی نوێ بایەخێكی زۆر بە خزمەتگوزارییە ئەلیکترۆنییەکان دەدا.  

سەرۆكی فەرمانگەی تەكنەلۆژیاو زانیاری ئەنجومەنی وەزیرانی كوردستان روونی دەکاتەوە، کابینەی ئێستای حکوومەت کۆمەڵێک لە پڕۆژەی ئەلیکترۆنیی ئامادە کردووە و دەیەوێت لە ساڵی یەکەم و دووەمی کابینەکە جێبەجێیان بکات، گوتی: "هەندێک لەو پڕۆژانە راستەوخۆ خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتییان دابین دەکەن، هەندێکی تریش پتەوکردنی حوکمڕانییە لە رێگەی داتا و سیستەمی دروست".





ئەم هەواڵە 2944جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad