English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پارێزگاری سەپێنراو پارەی ئاوەدانکردنەوەی ناوچە وێرانکراوەکانی کەرکووکی بەهەدەر داوە
راکان جبووری، پارێزگاری سەپێنراوی کەرکووک
2019-11-12 [12:33 PM]

ZNA - هەولێر


بەپێی لێکۆڵێنەوە بەراییەکان، راکان جبووری، پارێزگاری سەپێنراوی کەرکووک تۆمەتباری سەرەکیی بە هەدەردانی پارەی تەرخان‌کراو بۆ پارێزگاکەیە.

دەستەی دەستپاکیی عێراق رایەگەیاند، ئەو بڕە پارەی بۆ دووبارە ئاوەدانکردنەوەی ناوچە زیانلێكەوتووەكان تەرخانکرابوو، لە لایەن پارێزگاری سەپێنراوی کەرکووکەوە بۆ مەبەستی دیکە بەکارهێنراوە.

فەرمانگەی بە دواداچوونی دەستەی دەسپاکیی عێراق، لە راپۆرتەکەیدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەو بڕە پارەیەی بۆ ئاوەدانکردنەوە و دووبارە بنیاتنانەوە تەرخانکرابوو، لە لایەن دەسەڵاتدارانی پارێزگاکەوە بۆ کاری دیکە قۆسترابووەوە، کە ئەوەش سەرپێچی رێنماییەکانی بودجەی 2018ـەیە.

هاوکات بەگوێرەی لێکۆڵینەوە بەراییەکان و گەواهیدەرەکان، تۆمەتباری سەرەکی لە بەهەدەردانی پارە لە پارێزگای کەرکووک راكان جبووری پارێزگاری سەپێنراوی ئێستایە.

 





ئەم هەواڵە 3118جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad