English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق و فەرەنسا یادداشتی لێک‌تێگەیشتنیان واژوو کرد
2019-11-12 [12:51 PM]

ZNA - هەولێر


وەزارەتی دارایی عراق رایگەیاند، بۆ ئەوەی خزمەتگوزارییەكان لە عێراق دابینبكرێت و خێراتر دەست بە ئاوەدانكردنەویە ناوچەكە بكرێت یاداشتنامەیەكی لێكتێگەیشتن لە نێوان عێراق  فەرەنسا واژوو كرا.

وەزارەتی دارایی لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەداوە، فواد حوسێن وەزیری دارایی لەگەڵ باڵیۆزی فەرەنسا لە بەغدا نوێترین گۆڕانکارییەکانی عێراق و بەتایبەت بابەتی خۆپیشاندانەكانیان تاوتوێ کردووە.

وەزیری دارایی عێراق لەم گفتگۆیەدا، بۆچوون و پلانی حكومەتی عێراق بەمەبەستی چاكسازی ئیداری و ئابووری و ھەروەھا دابینكردنی ھەلیكار بۆ عێراقییەكان خستووەتەڕوو.

لە بەرانبەریشدا باڵیۆزی فەرەنسا پاڵپشتی وڵاتەكەی بە تەواوەتی نیشاندا بۆ ئەوەی سەرجەم ھەنگاوەكانی پلانەكە جێبەجێبكرێت. بۆ ئەم مەبەستەش یاداشتنامەیەكی لێكتێگەیشتنی ھاوبەشیان واژۆكرد.

 





ئەم هەواڵە 5392جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad