English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کورسى خوێندنى ماسته‌ر و دكتۆرا بۆ کەسوکارى شەهید و ئەنفالکراوان تەرخان دەکرێت
2019-11-12 [01:44 AM]

ZNA- هەولێر


ئەنجوومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڕیاریدا له‌ كردنه‌وه‌ی خوێندنى باڵا/ ماستەر و دکتۆرا کەسوکارى پلە یەکى شەهید و ئەنفالکراوه‌كان (هاوسه‌ر، كوڕ و كچ) كورسی تایبه‌تیان بۆ ته‌رخان بكات، به‌مه‌رجێك هه‌ر كه‌سێك، كه‌ سەرجەم مەرجەکانى پێشکەشکردنى تێدا بێت، لەتاقیکردنەوەى توانستى زانستى دەربچێت، ئه‌و بڕیاره‌ ده‌یانگرێته‌وه‌.

ئەمڕۆ سێشەممە رێكکەوتى (12/11/2019) ئەنجوومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بەسەرۆکایەتى ئارام محمد قادر، به‌ئامادەبونى سەرۆکی زانکۆ حکومییەکان، کۆبوونەوەى ژمارە (6) ساڵى (2019)ى ئەنجامدا، چەند تەوەر و بابەتێکى پەیوەست بە پێشخستنى دۆخى خوێندنى باڵای هه‌رێمی کوردستان دوای گفتوگۆكردن بڕیاریان له‌باره‌وه‌ درا.

لەسەرەتاى کۆبوونەوەکەدا، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە وتەیەکدا رایگەیاند، کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی خاوەنی ڤیژن و دیدگا ، پلانی روونن بۆ گەشەپێدانی کەرتی خوێندنی باڵا لە هەرێمى کوردستان، هێڵە گشتییەکانی پلانی حکومەت بە روونی لە کارنامەی کابینەی نۆیەمدا ئاماژەی پێکراوە، وردەکاری پلانی چوار ساڵی وەزارەتەکەش "بەڕاوێژ لەگەڵ زانکۆ و دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا " گەڵاڵە کراوە.

لەبارەى بڕگەى پێداچوونەوە بە بەرزکردنەوەى پلەى زانستى دواى پێشکەشکردنى راپۆرتى لێژنەى تایبەتمەند بەو بوارە، ئەنجوومەنى وەزارەت بڕیاریدا لەڕێگەى لیژنەیەکەوە تێبینى، سەرنجەکان گەڵاڵە بكرێ، لە کۆبوونەوەکانى داهاتوو ئەنجوومەنى وەزارەت پەسەندى بکات.

هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیار درا، بۆ پێدانى دەرفەت، کەسوکارى پلەیەکى شەهید و ئەنفالکراوه‌كان (هاوسه‌ر، كوڕ و كچ)،‌ ئەگەر سەرجەم مەرجەکانى پێشکەشکردنى خوێندنى ماستەر و دکتۆراى تێدا بێت، لە تاقیکردنەوەى توانستى زانستى دەربچێت، به‌ده‌ر له‌ پلانی ئاسایی وه‌رگرتن کورسى خوێندنى تایبەتیان بۆ تەرخان بکرێت، واتا ناچنه‌ پێشبڕكێی پێشكه‌شكارانی دیكه‌.





ئەم هەواڵە 2371جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad