English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تۆڕی کارەبای عێراق بە تۆڕی ئوردنەوە دەبەسترێتەوە
2019-11-13 [12:33 PM]

​ZNA - هەولێر


عێراق بۆ بەستنی تۆڕی كارەباكەی لەگەڵ ئوردن ھەنگاوێكی نوێ بەرەو دابینکردنی کارەبا دەنێت

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوەیكەدا رایگەیاند، رەزامەندیان دەربڕیوە كە وەزارەتی كارەبای عێراق گرێبەستێك لەگەڵ ئوردن واژوو  بكات بۆ ئەوەی لە رێگەیەوە پڕۆژەی بەستنی كارەبای عێراق بەو وڵاتە دەستپێبكرێت و سەرجەم چاكسازییە داراییەكان جێبەجێبكرێت..

ئەمە لەكاتێكدایە عێراق و ئوردن لە كانوونی یەكەمی ساڵی ٢٠١٨ رێككەوتن لەسەر بەستنی كارەبای عێراق لە رێگەی تۆڕێكی ھاوبەشەوە و ئەو كات یاداشتنامەیەكی لێكتێگەیشتن سەبارەت بەو بابەتە  لە نێوان ھەردوو وڵات واژۆكرا و رێككەوتن كە رێوشوێنی پێویست بگیرێتە بەر بۆ خێراكردنی پرۆسەی ئاڵوگۆڕی وزەی كارەبا لە نێوان ھەردوولا .





ئەم هەواڵە 5689جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad