English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نایک فرۆشی بەرهەمەکانی لە ئامازۆن رادەگرێت
2019-11-13 [01:27 AM]

​ZNA - هەولێر


كۆمپانیای نایک رایگەیاند فرۆشی بەرهەمەکانیان وەک جلوبەرگ و پێڵاوی وەرزشی لە کۆمپانیای ئامازۆن رادەگرێت.

ئاژانسی بلوومبێرگ بڵاویکردەوە، کۆمپانیای نایک فرۆشتنی کاڵاکانی لە ئامازۆن راگرت و ئێستا بە دوای کۆمپانیای دیکەی جێگرەوەیە کە لە پێگەکانیان بەرهەمی نایکی بفرۆشن.

هاوکات کۆمپانیاکە تیشکی خستووەتە سەر فرۆش لە کۆگا تایبەتەکانی و هەروەها ئەپڵیکەیشتن و پێگە ئەلیکترۆنییەکەی و کەمکردنەوە مامەڵەکردن لەگەڵ بازرگانانی تاکفرۆش و بەدیهێنانی زیاتر لە 30% فرۆشی لە رێگەی راستەوخۆ کارکردن لەگەڵ بەکاربەرانی.

ئەمە لە کاتێکدایە ئەم کۆمپانیایە ساڵی 2017 بە مەرجی چاودێری توند لەسەر کاڵا ساختەکان رەزامەندیی فرۆشتنی کاڵاکانی لە پێگەی ئامازۆن دەربڕیبۆ.





ئەم هەواڵە 3094جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad