English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
په‌رله‌مان بەدواداچوون بۆ هۆکاری شەهیدبوونی 2 پێشمەرگەی هێزەکانی یەکەی 70ی دەکات
2019-11-14 [08:07 AM]

ZNA-هەولێر


لیژنەی پێشمەرگە و ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێ ییەکان له‌په‌رله‌مانى كوردستان، بەدواداچوون بۆ هۆکاری شەهیدبوونی 2 پێشمەرگەی هێزەکانی یەکەی 70ی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دەکات.

سەر لەبەیانی رۆژی سێشەممە 12 ى 11 ى 2019   لیژنەی پێشمەرگە و ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێ ییەکان بەسەرپەرشتی پەرلەمانتاران عوسمان سێدەری و شاخەوان رەئوف و نزار مەلاغەفار بە یاوەری ڕاوێژکاری لێژنەکە،  لیژنەیەکی بەدواداچوونی پێکهێنا  بۆ بەدواداچوون بۆرووداوەکەی نێو هێزەکانی پێشمەرگە لەیەکەی 70 کە بووە هۆی شەهیدبوونی دوو پێشمەرگە.


هەروەها، لیژنەکە بەشێوەیەکی مەیدانی سەردانی شوێنی رووداوەکەی کرد، بۆ ئەوەی لە نێزیکەوە لە هۆکاری رووداوەکە بکۆڵێتەوە، هەر لەم سەردانەدا لە نێزیکەوە گفتوگۆ لەگەڵ فەرماندە و پێشمەرگەکانی ئەم هێزە کرا بۆ باشتر تێگەیشتن لە هۆکارەکان و بینینی شاهیدەکان، بۆ ئەم مەبەستەش لەماوەیەکی نێزیکدا راپۆرتێک ئامادە دەکرێت و دەدرێتە سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان.

 





ئەم هەواڵە 3316جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad