ZNA-هەولێر
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی خەبات ئاگادارییەکی لەبارەی ئەو مامۆستایانە بڵاو کردەوە، کە مۆڵەتی بێ مووچەیان وەرگرتووە و ئێستا دەست بەکار بوونەتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٧/١١/٢٠١٩، بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی خەبات، ئاگادارییەکی لە پەیجی تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کردەوە، تێیدا ھاتووە: "داوا لە بەڕێوەبەری ئەو قوتابخانانە دەکەین، کە مامۆستای مۆڵەتی بێ مووچەکانیان دەست بەکار بوونەتەوە، ژمارەی بایۆمەتری کە لەسەر ناسنامەی باری شارستانی دراوە، بۆ بەشی ژمێریاری بھێنن".
باس لەوەش کراوە، ئەگەر ناسنامەی باری شارستانیی بایۆمەترییان نەگاتە ژمێریاری، مووچەکانیان بۆ نابەسترێ.
ئەگەری ھەیە ئەم بڕیارە تەنیا بۆ پەروەردەی خەبات نەبێ و سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی دیکەی پەروەردە بگرێتەوە.
ئەم هەواڵە 2104جار خوێندراوەتەوە |