English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تورکیا لە سەر ئاستی هەناردەکردنی مافوور پێشەنگە
مافووری تورکی
2019-11-17 [12:20 PM]

​ZNA - هەولێر


بە گوێرەی نوێترین داتاکانی تورکیا، داهاتی هەناردەکردنی مافوور تورکی لە نۆ مانگی یەکەمی ئەمساڵ 1.8 ملیار دۆلار بووە کە عێراق لە پلەی چوارەمی هاوردەکارانی فەرشی تورکیا بووە.

لە داتاکانی دەستەی ئاماری تورکیادا هاتووە کە ئەم وڵاتە لە هەناردەکردنی مافوور لەسەر ئاستی جیهاندا پێشەنگە، بە جۆرێک داهاتی لەساڵی رابردوو 2.7 ملیار دۆلار بووە و بەوەش بە ملیارێک دۆلار پێش بەلجیکا کەوتووەتەوە.

کۆی بەهای هەناردەی مافووری تورکیا لە سێ چارەکی ئەمساڵ ملیارێک و 801 ملیۆن دۆلار بووە، ئەو وڵاتەنەشی کە تورکیا فەرشی بۆ هەناردەکردووە بریتین لە، ئەمریکا، سعوودیە، ئەڵمانیا، عێراق، ئەرجەنتین، تایلاند، مەنگۆلیا، مۆریتانیا، نیوزلەندا و ئوستراڵیا.

‌‌هەروەها قەبارەی هەناردەی فەرشی تورکیا بۆ وڵاتان بەو شێوەیە بووە، ئەمریکا 453 ملیۆن دۆلار، سعوودیە 277.9 ملیۆن دۆلار، ئەڵمانیا 88.8 ملیۆن دۆلار، و عێراق 82.8 ملیۆن دۆلار و بەریتانیاش 81.9 ملیۆن دۆلار.





ئەم هەواڵە 2806جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad