English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
قوتابخایەكی پر لە تێكۆشان ،قوربانیدان ..
2019-11-18 [02:58 AM]

نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی


پارتی بەكردەوە قوتابخانەیی كوردایەتییە ، خاوەن مێژوویەكی پڕ لە تێكۆشان و قوربانیدانە، توانیویەتی بەسەر زۆربەی هەرە زۆری كۆسپەكانی زاڵ بێت، پارتێك كە پیلانی دووژمنان نەیتوانی لاوازی بكات و هەر لە لوتكە مایەوە و ئێستاش مەزنترین حزبی عێراقییە، هەموو سەركەوتنەكانی پارتی لە تەواوی دۆخە نەخوازراوەكان، یا سەركەوتنی بەسەر پیلانی ناحەزانی ناوخۆیی و دەرەكی، دوو هۆكاری سەرەكی لە پشت بووە، یەكەم سیاسەتی سەرۆك بارزانی وەك كاریزمایەكی قوڵ و دوور بین، ئەوی دیكەشیان پشتگیری جەماوەری لەم حزبە، جا بۆ هەر دوو هۆكارەكە دەشێ خوێندنەوەی قوڵتری بۆ بكرێت، كە زۆری دەوێت.لەوەتەی كورد ،خاك و نیشتیمانی بە زۆر دابەش و داگیركراوە ، هیچ كاتێ‌ هەستی بە ئارٍامی و سەقامگیری نەكردووە ، مێژوویی خەباتمان و مانەوەمان لەگەل رژێمە یەك لە دوای یەكەكانی بەغدا و هەروەها ئەزموونی دوێنی و ئەمرۆمان پێمان دەڵێن كە هیچ كاتێ‌ نابێ‌ دڵمان بە دەسەڵاتدارانی بەغدا خۆش بێ‌ تا مافە زەوتكراوكانمان بگەرێنەوە .شۆڕشەیە لەدوای یەكەكانی گەلی كورد هەموو كات جێگای ئومێدی نەتەوەیەك بوو بۆگەیشتن بە مافەڕەواكانی خۆی لە چوارچێوە ی سەربەخۆییدا وەك نەتەوەكانی تری ناوچەكە . ئەوەی مەبەستمە بیڵێم ئەم زەمان وزەمینەی ئێستایە كە بەچەند قۆناغی گرنگ و ھە ستیاروو مێژوویی بەدەستھاتووە و خۆی لە ئازادی ھەرێمی كوردستان و پەرلەمان و حكومەت دەبینێتەوە . كەئەوەش سەرەڕای خەبات وتێكۆشانی بەردەوامی خۆی چەند فاكتەری بەھێزی تری وەك ململانێ وشەڕی ناوچەیی ھاتوەتە ئاراوە وەك شەڕی داگیركردنی كویت لەلایەن عیراق و شەڕی دەرپەڕاندنی عیراق لە كوێت لەلایەن ئە مریكاوھاوپەیمانەكانیەوە وەك دوبارەبونەوەی ئەزموونەكانی ڕابردوو دەردەكەوێت . گەرخۆیندنەوەیەكی وورد بۆ مێژووی شۆڕشەكانی گەلی كورد دەكەین دەبینین كە پارتی دیموكراتی كوردستان دامەزرێنەری گشت شۆرشەكان بووە، هەمیشە هەموو ڕاپەرین و شۆرشەكان بەڕابەرایەتی پارتی بوون، لەلایەكی ترەوە پارتی دیموكراتی كوردستان وەك لە ڕۆژگارێكی زۆر هەستیاردا دامەزرا، لەكاتێكدا كە جیهانی مرۆڤایەتی لەدوای كۆتایهاتنی جەنگی دووەمی جیهان بەقۆناغێكی زۆر تایبەتدا تێدەپەڕی و میللەتی كورد لەهەموو كات زیاتر پێویستی بە پارتێكی نەتەوەیی بوو، لەو ساتە وەختەدا پارتی دیموكراتی كوردستان وەك یەكەمین پارتی نەتەوەیی لە كوردستان لەسەر دەستی باوكی روحیمان مستەفا بارزانی نەمر، دامەزرا كە بووە پارتی دایك لە هەرێمی كوردستاندا، لەكەمترین ماوەدا پارتی توانی هزری نەتەوەیی زیندوو بكاتەوە، چونكە پارتی دیموكراتی كوردستان توانی شۆڕشی كورد لە بیروئایدۆلۆژی ماركسیەوە بۆ هزری نەتەوایەتی بگۆڕدرێت.تێكۆشانی پارتی دیموكراتی كوردستان بەردەوامبوو كە هەر لەدامەزراندنی كۆماری كوردستان لەمهاباد و بەرەنگاربوونەوەی هێزە داگیركەرەكانی بەریتانی و عێراقی لەیەك كاتدا دواتریش پارتی دیموكراتی كوردستان یەكەم زەنگی شۆڕشی نەتەوەیی لە یانزەی ئەیلولی 1961 لێدا كە شۆڕشی مەزنی ئەیلوول یەكەم شۆڕشی نەتەوەییە كە بووە هۆی لەدایكبوونی رێككەوتنامەی یانزەی ئازاری 1970 كە یەكەم جاڕ نامەیە لەمێژووی عیراقدا بەفەرمی دان بەمافی نەتەوەیی كوردا بنرێت، هەروەها باوكی روحیمان مستەفا بارزانی نەمر، توانی بەجیهان بڵێت كە كورد میللەتێكە چۆك بۆ داگیركەران نادات و جیهانیش بزانێت كە كورد ئەو میللەتەیە هەرگیز مل بۆ هێزە داگیركەرەكان نادات،بۆیە شانازییە بۆ ئێمە كە پارتی خاوەنی مێژوویەكی زۆر زێڕینە و جێگەی متمانەی هەموو تاكێكی كوردە لەگشت پارچەكانی كوردستاندا.ئەمڕۆش پارتی بەرابەرایەتی سەرۆك مەسعود بارزانی، هەڵگری مەشخەلی سەربەخۆییە، هەڵگری مەشخەلی ئاوەدانیە، هەڵگری پەیامی ئاشتی و برایەتیە، هەڵگری وەرچەرخانێكی مێژووییە، هەڵگری هێمای سەركەوتنە بۆ هەموو تاكێكی كورد، با ئێمەی پارتی لە یادێكی مەزنی ئەوەهادا هەموو توانەیەكمان بخەینەگەڕ بۆ سەركەوتنی یەكجارەكی و بۆ گەیاندنی ئەو پەیامە پیرۆزە كە پەیامی سەربەخۆیی و سەركەوتنێكی مێژووییە بۆ گشت تاكێكی كورد، چونكە پارتی دیموكراتی كوردستان خاوەنی ئیرادەی سەركەوتنە با هەموومان پێكەوە هەنگاو بنێین بە دوژمنانی كورد بڵێین ئەوە پارتی بوو كە تاكە هێزبوو بەرامبەر بەداعش جەنگا تاكە هێزبوو بەرامبەر بەحەشدی شەعبی وەستایەوە داستانەكانی پردێ و سحێلا شایەنی ئەم خەباتە مێژووییەن، ئەگەر تەماشا بكەین كوردانی باكور و كوردانی رۆژهەڵات و كوردانی رۆژئاوا و تەواوی كوردستانیان لەهەر كوێیەكی جیهانبن لەچوارچێوەی پارتیدا خۆیان كۆ دەكەنەوە، چونكە كورد سەرەرای ستەم ونەبوونی دەوڵەت ھێشتا لە ململانێ سیاسیە جیھانی وناوچەییەكاندا كارتێكی بەھێزە . بەڵام سەرەڕای ڕابردویەكی سەدساڵەو كاریگەریەكانی لەناوچەكەدا ھێشتا نەبووەتە وڵاتێكی سەربەخۆو خاوەن سەروەری ودەربازبون لە مەترسیە ھەمیشەییەكان .گەلی كورد پێویستە بە جدی خوێندنەوە بۆ ڕابردوی خۆی بكات و مەترسیەكانی ڕابردوو و لەدەستدانی دەوڵەت و دەسەڵاتداریتێەكانی لەماوەی سەد ساڵی ڕابردوو دا بە ئەزمون و پەندەوە لەبەرچاوبگرێت . چونكە ئێستا ناوچەكە لەبەردەم گۆڕانكاری و گۆڕینەوەی بەرژەوەندی و سەوداو مامەڵەی سیاسی و ئابوری گەورەدایە . لەبەردەم دابەشكردنەوەی زەویە پڕبەرەكەتەكەدایە كە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستە ئەم گۆڕانكاریانە دەبێت چاوەڕوانی ھەردوو بارەكەی لێبكرێت باری بەرژەوەندی و بەدەستھێنانی سەربەخۆیی و ڕزگاربوونی یەكجاری كورد لەلایەك و باری لەدەستدانی ئەم دەسكەوتانەی ئەمڕۆ و لەبری دانی بەرژەوەندی نێوان زلھێزەكان لەلایەكی تر كەواتە گەلی كوردو سەركردایەتیەكەی دەبێت خۆیان بۆھەردووئەگەرەكە ئامادەبكەن و كێشە ناوخۆییەكان وەلا بنێن و یەكگرتوو یەكھە ڵوێستبن بۆ داھاتوو لە پێناو بە دەستهێنانی دەولًەتی كوردستان .. چونكە زۆرباش دەزانن كە لەرێگەی خەباتیان لەژێر ئاڵای پارتی دیموكراتی كوردستان دەگەنە ئەنجام، دەگەنە ئاواتی سەركەوتنی كوردستان.





ئەم هەواڵە 4987جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad