English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حکومەت پارە دەداتە هەر خێزانێکی ئاوارە کە بگەڕێنەوە شنگال
2019-11-18 [10:41 AM]

Z.N.A


حکومەتی عێراق بڕیاریداوە بڕی ملیۆنێک و 500 هەزار دینار بۆ هەر خێزانێکی ئاوارەی شنگال تەرخان بکات کە دەگەڕێنەوە سەر ماڵ و شوێنەکانیان.
 
بەهۆی ئەم بڕیارەی حکومەتەوە رۆژانە زیاتر لە 100 کەس لە کەمپەکانی پارێزگای دهۆکەوە دەگەڕێنەوە شنگال. بەڕێوەبەری ئۆفیسی کۆچ و کۆچبەرانی شنگال رایگەیاند کە رۆژانە نزیکەی 400 فۆرمی هاووڵاتیان وەردەگرن و چاوەڕێدەکرێت پڕۆسەکە کاتی پیویست بێت، چونکە زیاتر لە 12 هەزار فایل لەو سنوورەدا هەن.
 
هاووڵاتیانی کوردی شنگال گلەیی ئەوەیان هەیە کە کاروبارەکانی ئەوان بە ئاسانی جێبەجێ ناکرێن و، هەندێکیان زیاتر لە دوو ڕۆژ  چاوەڕێ دەکەن، بەڵام هێشتا ناتوانن ناویان تۆمار بکەن.
 
بەگوێرەی ڕێنماییەکانی حکومەتی عێراق، هەرکەس ناوی خۆی بۆ ئەو ملیۆنێک و 500 هەزار دینارە تۆمار بکات، ئەوا لەناو کەمپەکاندا هەموو هاوکارییەکی بۆ رادەگیردرێت.
 
ناوتۆمارکردنەکە لە شنگال مانگێک دەخایەنێت. بیست گوند و ناوچە و ئاوارەکانی کەمپەکانی سنووری پارێزگای دهۆک دەیانەوێت ناویان تۆماربکەن.
 
تاوەکو ئێستاش حکومەتی عێراقی دیاریی نەکردووە کە کەی ئەو بڕە پارەیە خەرجدەکات. 





ئەم هەواڵە 1867جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad