English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن شۆفێرانى تاكسی ئاگادارده‌كاته‌وه‌
2019-11-18 [11:32 AM]

ZNA-هەولێر


سەلاح جەوھەر بەڕێوەبەری گشتی گواستنەوە لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند پرۆژەی لێدانی لۆگۆ و رەنگی تایبەتی تا‌کسیی شارەکان، پرۆژەیەکی گشتییە بۆ سەرتاسەری ھەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ لە قۆناغی کۆتایین بۆ ئامادەکاریی ئەو پرۆژەیە، ئاگاداری شۆفێران دەکەین بۆ ئەوەی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی پارێزگاکان بکەن بۆ وەرگرتنی فۆرمی تایبەت و دەستکردن بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکە.

 راشیدەگەیەنن ، رۆژی ١٧-١١-٢٠١٩ ئەو پرۆژەیە کەوتە بواری جێبێکردنەوە، فۆرمی تایبەت رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی شارەکان دەکەین و شۆفێران لە رۆژی ١٨-١١-٢٠١٩وە دەتوانن ئەو فۆرمە وەربگرن .

سەلاح جەوھەر بەڕێوەبەری گشتی گواستنەوە لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن دەشڵێت ، ئەو فۆرمە دەچێتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھاتوچۆ، لە فلتەری بایۆمەتری ناوی چێک دەکرێتەوە، ئەگەر دەرچوو دەچێتە ئاسایشی ناوچەکە و پۆلیسی بەڵگەی تاوان، ئەگەر پێشینەی تاوانی نەبوو، ئەگەر ئەستۆپاکیی ھەبوو و دەرکەوت پێشینەی تاوانی نییە،‌ ئەوا لۆگۆی تایبەتی پێدەدرێت .





ئەم هەواڵە 2200جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad