English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تورکیا داوای رادەستکرنی مەزڵوم کۆبانێ لە ئەمریکا و ئەڵمانیا دەکات
2019-11-18 [11:34 AM]

Z.N.A


 ئەمڕۆ وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، داواکاریەکمان ئاراستەی هەریەک لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و ئەڵمانیا کردوە، بۆ دەستگیرکردن و رادەستکردنی مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات(هەسەدە).

بەپێی هەواڵێکی سپوتنیک ئەمڕۆ مەولود چاوش ئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا رایگەیاند:  داوامان ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و ئەڵمانیا کردوە کە مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەستگیر بکەن و رادەستی تورکیا بکەنەوە.

جەنەڕاڵ مەزڵوم کۆبانێ لەمیانی لێدوانێکدا بۆ کەناڵی سکای نیوز رایگەیاند، "بەهۆی گوێنەدان و هەڵوێست وەرنەگرتنی وڵاتانی ئەوروپا، بەرامبەر ئەو روداوانەی لە رۆژئاڤای کوردستان رویانداوە، ئەگەری زۆرە داعش دروستبێتەوە".

13ی نۆڤەمبەری رابردو، مەزڵوم لەو چاوپێکەوتنەدا بۆ سکای نیوز ناچاربوە لەشوێنێکی زۆر نهێنی لەرۆژئاڤای کوردستان لێدوان بدات، سەرەڕای ئەوەی لەماوەی پێنج ساڵی رابردودا هاوپەیمانی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بوە و لەدژی داعش جەنگاوە.


 





ئەم هەواڵە 1786جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad