English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هاووڵاتیانی لوبنان دەتوانن هەفتانە تەنیا 1000 دۆلار لە بانک دەربکەن
بانکی نێوەندیی لوبنان
2019-11-18 [12:16 PM]

ZNA- هەولێر


ئەنجوومەنی کارگێریی کۆمەڵەی بانکەکانی لوبنان دوای کۆبوونەوەی چەند رێوشوێنێکی نائاسایی کاتی دەرکرد، کە مەبەست لێی ئاسانکاری و مامەڵەکردنە لە گەڵ دۆخی ئاڵۆزی وڵاتەکە.

لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا خاوەن هەژمارەکان هەفتانە تەنیا هەزار دۆلاری ئەمریکی لە بانکەکان رابکێشن.

کۆمەڵەکە لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، رێوشوێنەکان بەربەست نین لەسەر جووڵەی دراو، و تەنیا کاتین بۆ ئەوەیە كە ئاسانکاری لە مامەڵەی ئاڵووگۆڕی دراو بکرێت لە وڵاتەکە. هاوکات بەربەست بۆ مامەڵەی چەکی پارە و حەوالەكردن و بەکارهێنانی کریدت لە ناوخۆی وڵاتەکە نەکراوە.





ئەم هەواڵە 3667جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad