English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژ: ڕۆژێك دێت هه‌ر ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌ رۆژئاوا
2019-11-18 [02:37 AM]

ZNA - هەولێر


 

 فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژ وتی، هه‌ركاتێك داوایان لێ بكرێت، بۆ ڕۆژئاوای كوردستان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ و ماڵ و خه‌ڵك و خاكی خۆیان ده‌پارێزین، به‌ڵام ئه‌مه‌ پێویستی به‌ بڕیار و ڕێككه‌وتنی سیاسی هه‌یه‌، ڕۆژێكیش هه‌ر ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌.

محه‌مه‌د ڕه‌جه‌ب، فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژ، رایگەیاند، ئێمه‌ وه‌كو هێزی پێشمه‌رگه‌ ڕۆژ بۆ پاراستنی خه‌ڵك و سامان و خاكی ڕۆژئاوای كوردستان دامەزراوین و ڕۆژێكیش هه‌ر ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌ و هه‌ركاتێك فه‌رمانمان پێ بكرێت ئاماده‌ین بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ ڕۆژئاوای كوردستان، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا فه‌رمانمان پێ نه‌كراوه‌.

محه‌مه‌د ڕه‌جه‌ب باسی لەوەش كرد، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ ڕۆژئاوای كوردستان پێویسته‌ بڕیار و ڕێككه‌وتنی سیاسی هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌ كێشه‌ پەیدا نه‌بێت، چونكه‌ ئێمه‌ نامانه‌وێت كێشه‌ پەیدا بێت و ده‌مانه‌وێت به‌ ڕێككه‌وتن بگه‌ڕێینه‌وه‌.

 

KDP.info





ئەم هەواڵە 2140جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad