English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لاڤرۆڤ: پاشه‌كشه‌ی كورده‌كان له‌ باكوری سوریا كۆتایی هات
2019-11-20 [10:31 AM]

ZNA - هه‌ولێر


وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا سێرگی لاڤرۆڤ رایگه‌یاند، پاشه‌كشه‌ی هێزه‌ كوردییه‌كان له‌ باكوری سوریا به‌ كرده‌یی كۆتایی هات، به‌ڵام له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ ماون.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ سێرڤی لاڤرۆڤ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ وه‌زری ده‌ره‌وه‌ی به‌حره‌ین خالدی كوڕی ئه‌حمه‌د ئال خه‌لیفه‌، وتی، گفتوگمان له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری كورده‌كان "هێزه‌كانی دیموكراتی سوریا" هه‌یه‌، به‌ر له‌هه‌موو شتێك له‌چوارچێوه‌ی یاداشتی روسی و توركی، باسمان له‌ كشانه‌وه‌ی چه‌كه‌كانی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌ بۆ قوڵی 30 كم له‌ سنوری توركیا – سوریا كردوه‌.

باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌و رێككه‌وتنه‌ سه‌رۆك ئه‌سه‌د و فه‌رمانده‌كانی هه‌سه‌ده‌ بڕیاریان له‌سه‌ر داوه‌، به‌ كرده‌یی كشانه‌وه‌ی چه‌كداران كۆتایی هاتووه‌، ره‌نگه‌ هه‌ندێك ناوچه‌ هێشتا ده‌یه‌وێ كاری له‌سه‌ر بكرێت.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵی دوورستكردنی ئاسته‌نگ له‌ نێوان كورده‌كانی سوریا و دیمه‌شق ده‌دات، وتیشی، ئه‌مه‌ریكا ئاسته‌نگه‌ له‌به‌رده‌م گفتوگۆی كورد و دیمه‌شق دروست ده‌كات، به‌ڵام هه‌ڵوێستی پێچه‌وانه‌ ده‌نێن، ئێمه‌ باوه‌ڕمان وایه‌ ته‌نها گفتوگۆی نێوان كورد و دیمه‌شق كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كات ، نه‌ك ته‌نها مافه‌كانی كورده‌كان، به‌رژه‌وه‌ندییه‌ یاساییه‌كانی توركیاش چاره‌سه‌ر ده‌كات.

 

سپۆتنیك





ئەم هەواڵە 2317جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad